ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، له درێژه‌ی ڕه‌شبگیری و زه‌ختی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر چالاکی سیاسی و مه‌ده‌نی له کوردستانی ڕۆژهەڵات، مامۆستایه‌کی قوتابخانه‌کانی سنه و مه‌ریوان بە ناچاری وڵاتی بەجێهێشت.
عه‌بدووڵا پزشکیان مامۆستای قوتابخانەکانی سنە و مەریوان و چالاکی مەدەنیی کورد کە وێڕای پیشەی مامۆستایەتیی قوتابخانە، ئه‌ندامی چالاکی ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی شاری مه‌ریوان بووه و له سنه‌یش درێژه‌ی به چالاکییه‌کانی داوه و به‌رده‌وام به‌روڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی حه‌راسه‌تی فەرمانگەی پەروەردەی شاری سنە بۆته‌وه.
کەسێکی ئاگادار لەمبارەوە بە ناوەندی ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند، ئەو مامۆستا کوردە چه‌ندین جار له لایه‌ن ئیتلاعاتی شاری سنه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی لێکراوه و بانگهێشتی ئیتلاعات کراوه و له ئاکامدا ناچار بووه نێوخۆی وڵات بەجێ بهێڵێت.
عه‌بدووڵا پزشکیان ماوه‌ی 18 ساڵ مامۆستای قوتابخانه‌کانی سنه و مه‌ریوان بووه، و به‌درێژایی ساڵانی پێشوو وه‌ک زۆربه‌ی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد، به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی بووه‌ته‌وه.