ڕۆژی کورد: ڕۆژی سێ شەممە ٢٨ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، دەوڵەتی ماڵدیڤ دوای چل ساڵ پەیوەندی ، پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران پچڕاند و ڕایگەیاند، سیاسەتەکانی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناڤین بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە زیان هێنەرن.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی ئاسۆشێتدپرێس، لە ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی مالدیڤدا هاتووە کە ئاشتی بۆ خۆرهەڵاتی ناڤین کاریگەری لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ئەو وڵاتە هەیە.
کۆمەڵەدووڕگەکانی مالدیڤ کە لە کەنداوی هیدن هەڵکەوتووە ٣٤١ هەزار کەس جەماوەری هەیە و کە زۆربەیان مسوڵمانی سووننە مەسەبن.
شایانی ئاماژەیە کە ماوەیەکە زۆربەی وڵاتانی ناوچە بە دژی ئیران هەڵوێست دەگرن و ڕژیمی ئێران بە دەست تێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی خۆیان تاوانبار دەکەن.
دەوڵەتی مالدیو لە ڕاگەیێندراوەکەی خۆیدا داوای لە ئێران کردووە تا “گوێڕایەڵی و بەڵێندەرییەکی زۆرتری بۆ بەیانیەی ڕێکخراوی کۆنفرانسی ئیسلامی” هەبێ.
شایانی ئاماژەیە کە بەیانیەی کۆتایی ١٣ هەمین کۆنفرانسی ئیسلامیدا داوا لە ئێران کرابوو کۆتایی بە خۆتێهەڵقوتاندنەکانی خۆی لە کار و باری ناوخۆیی وڵاتانی دراوسێدا بهێنێت.
لە بەشێک لەوڕاگەیێندراوەدا داوا لە ئێران کراوبوو کە:
- – پێویستە پەیوەندی ئێران لەگەڵ دراوسێکانی لەسەر بنەمای پەیوەندیەکی دۆستانە و خۆ تێهەڵنەقوتاندن لە کار و باری ئەو وڵاتانە بێ. ئێران دەبێ مافی دەسەڵاتداری و سەربەخۆیی دراوسێکانی و چارەسەری کێشەکان تەنیا لە ڕێگای موزاکەرەو دانووستانەوە پشتگیری بکات.
– کۆنفرانس، هێرش بردنە سەر دەستەی دیپلۆماتکاری سعوودی لە ئێران مەحکووم دەکات.
– کۆنفرانس لیدوانە گێرەشێوێنەکانی ئێران لەمەڕ بەڕێوەبردنی سزا یاساییەکان بۆ کەسانی تاوانبار بە تاوانی تیرۆریستی لە پاشایەتی سعوودیدا شەرمەزار دەکات.– کۆنفرانس، خۆتێهەڵقوتاندنی ئێران لە کار و باری وڵاتانی ناوچە وەک بەحرەین و یەمەن، سووریە و سومالی و پشتیوانی ئەو وڵاتە لە تیرۆریزم، مەحکووم دەکات.