Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران هاووڵاتییەکی تری شاری شنۆ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر کرا

هاووڵاتییەکی تری شاری شنۆ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر کرا

0
1548

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە بەشی هەواڵی ناوەندی ڕۆژی کورد، دۆینێ یەکشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی تری شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەست بەسەر کراوە.

کات ژمێر ٥ی دۆینێ ئێوارە هیزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی شاری شنۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی مەدەنی بە ناوی لوقمان عەزیزی، دانیشتووی کۆڵانی وەحید دەربەندی لە شاری شنۆو لە حاڵێکدا ناوبراو لە خەودا بووە، دەست بەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕۆژی کوردی راگەیاندووە کە هێزە ئەمنیەتییەکان تەنانەت ئیزنی جل لەبەر کردنیشیان بەو لوقمان عەزیزی نەداوە و لە ناو پەتۆدا ڕایانگواستووە.

لوقمان عەزیزی، خاوەنی ژن و سێ منداڵ ـە.

لە لایەکی ترەوە هەوەک لە هەواڵەکانی ناوەندی ڕۆژی کورددا هاتبوو، ئێوارەی هەمان ڕۆژ، ١٢ کەس لە هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە ماڵی فەتاح پورئەحمەد مامۆستای خانە نشین کراو و سه‌ید لوقمان ئه‌مینی کوڕی سەید جەلال لە گوندی چواربۆت ـی سەر بە شاری شنۆ و دەستبەسەریان کردوون و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون.

لە دوای چڕ بوونەوەی خەباتی چەکدار و بەتایبەتی لە دوای شەڕی قەرەسەقەل لە شاری شنۆ، هێزەکانی ئیتلاعات ١٦ کەس لە هاووڵاتیانی مەدەنیان لە چەند شاری بۆکان، شنۆ، مهاباد و سەردەشت دەست بەسەر کردووە و تا ئێستا چارەنووسی هەرهەموویان نادیارە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکۆکردنەوەی واژوو بۆ ڕاوەستاندنی هەڕەشەکانی سوپای پاسدارانی ئێران
بابەتی دواترعارف قوربانی: ته‌نها ‌حزبی دیموكرات ‌نزیكه‌ی 269 كه‌سیان له‌ لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ئێرانه‌وه‌ لە هەرێمی کوردستان لێ تیرۆركراوه‌
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان