Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران نەتەوە یەکگرتووەکان قامچی‌لێدانی کرێکارانی کوردی مەحکووم کرد

نەتەوە یەکگرتووەکان قامچی‌لێدانی کرێکارانی کوردی مەحکووم کرد

0
878

ڕۆژی کورد: قامچی لێدان لە ١٧ کرێکاری “کانگەی زێڕی ئاق دەڕە”ـی شاری قوروە لە پێش چاوی خەڵک، دژکردەوەی تووندی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکانی لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ماڵپەڕی سەرەکیی ئەو ڕێکخراویەدا و لە زاری ڕۆبرت کۆفیل‌ـەوە بڵاو بۆتەوەوە، قامچی لێدانی کرێکارانی کوردی کانگەی ئاق دەڕەی قوروە بە توندی مەحکووم کراوە.

کولفیل لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری ژنێڤی سویس ڕایگەیاندووە، “بەپێی بڕیارنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕینەوەی حوکمی قامچی و جێبەجێ کردنەکەی بە تایبەی لە دژی ژنان قەدەغەیە و خوازیاری کۆتایی هێنان بە ئەو جۆرە سزادانە بووە”.

وتەبێژی کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەشی خستۆتە ڕوو: “جێبەجێ کردنی حوکمی قامچی لێدان جۆرێک سووکایەتی و ئەشکەنجەیەکی بێ بەزەییانە ئەژمار دەکرێ و کردەوەیەکی نەشیاوە کە لەلایەن هێندیک لە دەوڵەتانەوە بە دژی هاووڵاتیان بەڕێوە دەچێت”.

لەو بەیاننامەیەدا ئاماژەی ڕوونی بە قامچێ لێدان لە ١٧ کرێکاری کورد لە کانگەی زێڕی ئاق دەڕە کردووە کە بە هۆی ناڕەزایەتی دەر بڕین بە درێژ نەکردنەوەی ماوەی گرێبەستەکەیان لەسەر داوای خاوەنکار و بە بڕیاری دادوەر حوکمی قامچی لێدان لەبەر چاوی خەڵکیان بۆ برایەوە”.

لەو بەیاننامەیەدا هەروەها ئاماژە بە قامچی لێدان لە ٣٥ کوڕ و کچی قەزوێنی بە هۆی بەشداری لە جێژنی تەواوکردنی خوێندن کراوە کە بە بڕیاری دادوەر ئیسماعیل نیازەکی بەرپرسی دادگای شۆڕشت قەزوێن هەر کامە ٩٩ زەربە قامچی‌یان لەسەر جێبەجێ کرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووتەقینەوەی مین لە دەشتی وەزنێ ـی سەردەشت چواربریندار و کوژراوی لێکەوتەوە
بابەتی دواتر‌هەواڵنێری رۆژی کورد، نامەیەکی ئاراستەی ئەندام پارلمانی بریتانیا سەبارەت بە ڕەوشی کەبوودوەند کرد و، ناوبراو بە گەرمی پێشوازی لێ کرد

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان