Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران سزای قامچی لیدان لەسەر ٣٥ کچ و کوڕ لە قەزوێن، بەڕێوەچوو

سزای قامچی لیدان لەسەر ٣٥ کچ و کوڕ لە قەزوێن، بەڕێوەچوو

0
1070

بەرپرسانی دەزگای دادوەیی ڕژیمی ئێران، هەواڵی قەمچی لێدان لە ٣٥ کوڕ و کچیان لە قەزوێن، بە تاوانی بەشداری کردن لە میوانییەک، بڵاو کردەوە

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی میزان، سەر بە دەزگای دادوەریی ڕژیمی ئێران، ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی جۆزەردان، لە شاری قەزوێن و بەپێی حوکمی دادگای گشتیی ئەو شارە، ٣٥ گەنج کە بە تاوانی بەشداری کردن لە میوانییەک لە ویلایەک لە قەراغ شار، دەست بەسەر کرابوون، قامچی (حەدی شەرعی – شەلاق) یان لێدرا.

بەپێی لیدوانی ئیسماعیل سادقی نیارەکی، دادستانی گشتی و شۆڕش ـی قەزوێن، ئەو ٣٥ کەسە بە تاوانی نەریت شکێنی، سزای ٩٩ قامچیان بۆ براوەتەوە کە ئەو سزایەیان لەسەر بەڕێوە چووە.

شایانی ئاماژەیە کە ئەو ٣٥ کچ و کوڕە بە بۆنەی جەژنی کۆتایی هاتنی خوێندن لە ویلایەک لە قەراغ شاری قەزوێن، کۆببوونەوە و جەژنیان گرتبوو.

شایانی باسە کە لەو چەند ڕۆژەی دواییدا، هەواڵنیرەکانی ئێران، هەواڵی دەست بەسەر کرانی چەندین کچ و کوڕیان لە ناو میوانیی تایبەتیدا بڵاو کردۆتەوە کە لە ناویاندا باس لە دەست بەسەر کرانی ٢٣ کچ و کوڕ لە شاری کرمان دەکرێ.

شایانی ئاماژەیە کە دەست بەسەر کراوان لە هێرشی پۆلیس بۆ سەر ئەو ماڵانە دەست بەسەر کراون و تاوانی “خواردنەوەی ئەڵۆکڵی”، “شکاندنی نەریت و نۆرم”، “سەمای بە کۆمەڵ و تێکەڵاویی کچ و کوڕ” یان دراوەتە پاڵ.

شایانی ئاماژەیە کە چالاکانی مەدەنی و سیاسی ئەو جۆرە هێرشانەی پۆلیسی ئێران بە دەست درێژی بۆ سەر ئازادییە تاکەکەسییەکانی تاکی ناو ئێران دەزانن و لایان وایە ئەوە جۆرێکە لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووجێگری فەرماندەی گشتی ئەرتەش: بۆ پڕچەک کردنی خۆمان پیویستیمان بە مۆڵەتی هیچ کەسێک نیە
بابەتی دواترسەرکەوتنە وەرزشییەکانی ئاکام تەرەغە لە وڵاتی ئاڵمان بەردەوامن

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان