١٠٠ ساڵ لەمەبەر، فرانسوا پیکۆ و مارک سایکس، ڕوخساری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی دوای جەنگی جیهانیی یەکەمیان گۆڕی و ئەو ناوچەیەی زیاتر لە چەند سەدەیەک لەژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان بوو، بەسەر چەند دەوڵەتێکی دابەشکرا. دابەشکردنی ناوچەکە لەنێوان هەردوو زلهێزی ئەو دەمەی جیهان واتا بریتانیا و فەڕانساە ئەنجام درا.
کوردانی وڵاتی ئۆتریش دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی بانەمەڕی ١٣٩٥ هەتاوی بەرانبەر بە ١٤ی مەی ٢٠١٦، کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی ئوتریش لە بەردەم سەفارەتی فەڕانسە لە شاری ڤیەن کۆبوونەوە و ناڕەزایی خۆیان لە هەمبەر دابەشبوونی کوردستان بە پێی ڕێککەوتنی سایک – پیکۆ دەربڕی.
شایانی ئاماژەیە کە لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە کە بە دەست پێشخەریی یەکێتی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یەکیەتی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی سوورە بەڕێوەچوو، ئەژمارێکی بەرچاو لە کورەکانی هە رچوار پارچەی نێشتمانی دابەشکراو بەشدارییان کرد.
کوردانی بەشداربووی ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە ئاڵای کوردستانیان بە نیشانەی یەک وڵاتی هەڵگرتبو
شایانی باسە رۆژنامەی واشنتن پۆست، تایبەت بە یادی ١٠٠ ساڵەی رێککەوتنی سیاکس پێکۆ، راپۆرتێك بڵاو دەکاتەوە و تیایدا ھاتووە کە رووداوەکانی ئەمدوایەی عێراق و سووریا و وڵاتانی دیکەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئاماژەیەکی روونە کە ئەو رێککەوتنە بەسەرچووە و ناوچەکە پێویستی بە رێککەوتنێکی نوێیە.
نووسەری ئەو راپۆرتە، رۆژنامەنووسی ناسراوی ئەمریکی، دەیڤد ئێگنەیتیسە و ناوبراو ماوەی چەند ھەفتەیەکە سەردانی باشووری کوردستانی کردووە و لێرە ژمارەیەک راپۆرتی لەسەر داھاتووی عێراق و نەخشەی نوێی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست نووسیووە.
لەو راپۆرتەدا ھاتووە، ئێستا عێراق و سووریا لە واقیعدا دابەش بوون و لە ھەردوو ولات شتێک بەناوی حکومەتی مەرکەزی بوونی نییە