Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران لە ماوەی ٤ رۆژدا ٥ کەسی مەدەنی لە کوردستان بە دەستی هێزەکانی...

لە ماوەی ٤ رۆژدا ٥ کەسی مەدەنی لە کوردستان بە دەستی هێزەکانی ڕژیم کوژراو و بریندار بوون

0
967

لە ماوەی نزیک بە ١٠ ڕۆژدا ٥ کەس لە شارەکانی بانە، سەردەشت و ورمێ بە دەست هێزەکانی ڕژیم کوژراون.

ڕۆژی کورد: ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ٨ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کوردی ناوچەی مەڕگەوەری ورمێ بە هۆی ڕاوەدوونیانی هێزەکانی ڕژیم لە چیایەک کەوتۆتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.
شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە، “محەممەد ڕەشید یۆسف پوور”، خەڵکی گوندی “نۆوێ” ـی ناوچەی مەرگەوەری شاری ورمێ ڕاگەیێندراوە.

دەگوترێ محەممەد ڕەشید لەگەڵ پۆلێکی تر لە کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیە لە “گەلی بنار” دەکەونە ژیر تەقە و ڕاوەدوونانی هێزەکانی ڕژیم و لە شاخێک هەڵدەدێرێ و لەجێوە گیانی لە دەست داوە.

هەوەها ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی و تەنیا یەک ڕۆژ بەر لەم ڕوادوە، دوو برای گوندی گوێزیلەی ناوچەی ئالانی سەردەشت بە ناوەکانی لەتیف و فاڕووق (ڕەئووف) عادڵخانی کوڕی مام سمایل لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە کەوتنە بەر پەلامار و لە ئەنجامدا هەر دوو برا کوژران.

لەلایەکی ترەوە ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ئەنجامی ڕاونانی کاسبکاران لە لایەن هێزە ئینتیزامییەکانی ڕژیم لە شاری بانە، دوو ژن بە ناوەکانی ”فاتمە ” خێزانی فەرشید و ” گەرمیان ” خێزانی حەمە هەڵۆ، کەوتوونە بەر ئۆتۆمبیلەکانی هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم و یەکیان گیانی لە دەست داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکامیاران: هەوڵە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم چڕتر بوونەوە
بابەتی دواترئەرکی ژنانی کوردستان خۆرهەڵات لە قۆناغی ڕاسانەوەی خەباتدا/وتووێژی ڕاوێژ لەگەڵ خاتوو نەرمین عوسمانی
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان