کوردیزم :

ئیدئولۆژییەکی نەتەوەیی ڕزگارکەرە بە پشت بەستن بە پلان وستراتیژی نەتەوەیی ، هەوڵی یەکڕیزی ناو ماڵی کورد و دەستەبەر کردنی سەربەخۆیی کوردستان دەدات .

کوردیزمەکان ڕاشیست و توندئاژۆ نین بەڵکوو پێداگری دەکەن لەسەر چاند و ئابووری و مێژوو و داهاتووی سیاسی کوردستان وشۆڕشێکی فکری سیاسی ،کۆمەڵایەتی گشت رەهەندی کە کۆمەڵگای کوردستان وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆییخواز پێناسە دەکات و لە ئاست هەموو جیهاندا دەیکاتە ئەمری واقع.

خاڵی جەوهەریی کوردیزم ، ڕێنێسانسە وگەڕانەوەیە بۆ میژوو و ڕابردووی نەتەوەی کورد و ڕێبەریی ئەو نەتەوەیە بەکەڵک وەرگرتن لە پێناسە و ئەرکی وڵات پاڕێزی و نەتەوەگەرایی هاوکات لە ژێر ڕێنوێنیەکانی دێموکراسی تەفواقی لە گشت رەهەندەکان مافی تاکی کورد و کۆمەڵگای کوردی ڕێک دەخاتەوە ….

کوردیزم بنەمایە و چەمکێکی داشتراوی کوردیە لەپێناو رێکخستن و بەهێز کردنی لایەنی نەتەوەیی تاکی کورد و پراکتیزەکردنی لە بواری کرداری دا ، ڕێنوێن وهاندەرە بۆ گەشە و پێگەیاندن و لایەنی پەروەردەی نیشتمانی و ئاماژەیە بۆ مافە رەواکانی کورد وەک هەوێن و شوناسی نەتەوەیی کاری پێ دەکرێت.

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وەک داهێنانێکی سیاسی و دەستە واژەیەکی تاریف کراو لەسەر سێ بنەمای هێزی دیاری کردنی چارەنووس ، هزری نەتەوەیی و وڵاتپارێزی کوردیزم وەک چەمکێکی داتاشراوی کوردی لەسەر گۆرەرپانی خەبات وتێکۆشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پلان وستراتژی نەتەوەیی و خاوەنداریەتی کردن لە هزر و ڕێبازی پڕ سەروەریی سمکۆی ڕێبەرمان بەڕێنێسانسێکی فکری و ئیلهام وەرگرتن لە پێشەوای کوردان ، پراکتیزە دەکات.

#کوردیزم

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکورد بە هەموو پێوەر و ڕوانگە و ڕێبازە فکرییەکان، نەتەوەیە
بابەتی دواترنۆڕوێژ: بەشداری نوێنەرایەتی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە ساڵیادی دامەزرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.