Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران سەربازێکی بۆکانی لە شاری ڕوانسەر کوژرا

سەربازێکی بۆکانی لە شاری ڕوانسەر کوژرا

0
1276

ڕۆژی کورد: سەربازێکی خەڵکی گوندی “کارێزی مەحموود ئاوا”ـی سەر بە باژێڕی بۆکان، بە ناوی”سەید مەحیەدین حوسێنی” کوڕی سەید عەبدوڵڵا، بە تەقەی فەرماندەی پادگانی شاری ڕوانسەر گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکەکانی بنەماڵەی حوسێنی، هەتا ئێستا فەرماندەی پایگای شاری ڕوانسەر سەبارەت بە چۆنیەتی ڕوودانی ئەو ڕووداوە، وڵامێکی بە بنەماڵەی حوسێنی نەداوەتەوە.

ئەو ئەندامەی بنەماڵەی حوسێنی بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاندووە: “بەرپرسانی حکوومەتی لە کاتی دانەوەی تەرمی سەید مەحیەدین حوسێنی بە بنەماڵەکەی پارەی گوللەکەیان وەرگرتووتەوە.”

بەپێی ئەو سەرچاوەیه، ئەو هەوڵە دەتوانێ بەو واتایە بێت کە کوشتنی ئەو سەربازە کوردە، نەک وەک ڕووداوێکی نەخوازراو، بەڵکوو جۆرێک لەسێدارەدان بە ئەژمار بێت.
پێشتریش ڕۆژی شەممە۲۲ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، “ئیسماعیل بەسامی”، کوڕی فایق بەسامی، تەمەن ۲۰ساڵان، خەڵکی گوندی لاویسان و دانشتووی گەڕەکی ئیدارەی رێگەوبان لە نزیک کۆرەپای شەبرەنگ لە شاری مەریوان کە لە کۆتایی ڕۆژەکانی دوورەی زۆرەملیی سەربازی خۆیدا بوو، لە پاسگای بەردە ڕەشە و لە کاتی پشوودا لە ناو حەوشەی پاسگا لە پشتەوەڕا تەقەی لێکراوە و دەست بە جێ گیانی لە دەست داوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودیسان ئاڵۆزی لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە ئاوەکانی دووڕگەدا
بابەتی دواترپەیامی بابەشێخ حوسێنی بەرێوەبەری گشتیی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە بۆنەی 36ـەمین سالڕۆژی دامەزرانی ئەو حیزبە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان