Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران هێزەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداران کۆڵبەرێکی تری کوردیان کوشت

هێزەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداران کۆڵبەرێکی تری کوردیان کوشت

0
973

ڕۆژی کورد: بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە بەشێ هەواڵی ناوەندی ڕۆژی کورد لە ناوچەی “تەرگەوەر”ـی سەر بە باژێری ورمێ، هێزەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداران تەقەیان لە کۆڵبەرێکی کورد کردووە کە لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە.

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ هەتاوی، “دەروێش عادۆیی”، کوڕی عادڵ و خەڵکی گوندی “ستورە”، بە هۆی تەقەی هێزەکانی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕژیمی تاران بریندار بووە و لە ئەنجامدا دوای چەند ڕۆژ خەوتن لە نەخۆشخانە، بە هۆی تووندی و قووڵی برینەکانی، گیانی لە دەست دا.

شایەتحاڵێک لەمبارەوە ڕایگەیاند: “هێزەکانی سپای پاسداران نە تەنیا ئامادە نەبوون دوای پێکان، دەروێش ببەن بۆ نەخۆشخانە بەڵکوو تا ئێستاش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەمەڕ تەقە کردنەکە نەداوە”.

ناوەندی ڕٶژی کورد لە چەند سەرچاوەیەکی ئاگاداری سەربازیی ئێرانی زانیوە کە هێزەکانی ڕژیم لە ناوچە سنوورییەکان، فەرمانی تەقەیان پێیە و لە فەرمانەکەدا تەنیا ئاماژە بە کۆڵبەران نەکراوە، بەڵکوو هێزەکانی ڕژیم بۆیان هەیە، گومانیان لە هەر کەس بێ بیکوژن و تەقەی لێبکەن.

لەو فەرمانەدا ئاماژە نەکراوە کە ئیزنی تەقە پێدان کەی و چۆنە و دەبێ کام بەژنی لەشی مرۆڤەکە بگرێتەوە، هەر بۆیەش هێزەکانی ڕژیم کە زۆربەیان ناخۆجێین بە ڕق و قینی شەڕی پێشوو لە کورد، بە بیانووی گومان، تەقە لە شارۆمەندانی کورد دەکەن و جیا لە کۆڵبەران تا ئێستا چەند کەسی تریشیان کوشتووە لکە تەنانەت لە مەزرای خۆیان لە ناوچە سنوورییەکان گەڕاونەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕێکخراوی “یاری کورد” ڕاگەیێندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە
بابەتی دواترسەڵماس: شەڕ لە نێوان گریلاکانی پژاک و سپای پاسداران
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان