Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران کوژران و برینداربوونی ٧ ئێرانی لە کەرکووک

کوژران و برینداربوونی ٧ ئێرانی لە کەرکووک

0
1976

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی ناوخۆیی ئێران تا ئێستا لانیکەم ٤ تکنسیەنی ئێرانی لە هێرشێکی داعش لە شاری کەرکووکی عێراق، کوژراون.

ڕۆژی کورد: دوای بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە، سەرەتا سەفیری ئێران لەمبارەوە ڕایگەیاند ٣ کەس لە تکنەسیەنە ئێرانییەکان کە لە پرۆژەیەکی وزەخانەیەک لە کەرکووک چالاکییان ەکرد بە هۆی هێرێکی تیرۆریستی کوژراون بەڵام دواتر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، چوار ئێرانی کوژراون و ٣ ـی تریش بریندار بوون.

بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 29ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشێکی خۆکوژی لە وەزەخانەی کارەبای دبس کە لە ٤٠ کیلۆمیتریی کەرکووک هەڵکەوتووە، ئەنجام داوە لەو کارگەیەدا قۆنتەراتچییە ئێرانیەکان کاریان دەکرد.

لەو هێرشەدا جیا لە کوژران و بریندار بوونی ٧ ئێرانی، ٩ کەسی تریش کوژراون.

جیا لەو هێرشە، هەر ئەمڕۆ هەینی، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، هێرشیان کردۆتە سەر بنکەیەکی پۆلیس و بنکەیەکەی تری حکومەتی لە باژێڕی کەرکووک.

بەرپرسانی کەرکوک ڕایانگەیاندووە، سەرەڕای ئەو هێرشانە، باژێڕەکە لە کۆنترۆڵی خۆیان دایە و دۆخەکە ئێستا ئارامە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووله‌ شه‌ڕی مووسڵ دا چوار پێشمه‌رگه‌ی پارتی ئازادیی كوردستان بریندار بوون
بابەتی دواترمامۆستا قالە شین، حەیران بێژی ناسراوی کورد، کۆچی دوایی کرد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان