Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران کرماشان ڕووحانی مایەپووچ کرد

کرماشان ڕووحانی مایەپووچ کرد

0
1073

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد و هەروەها ئەو ڤیدیۆ و وێنانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بوونەوە، خەڵکی کرماشان وێڕای ئەوەی کە پێشوازییەکی ئەوتۆیان لە ڕوحانی نەکرد، چەندین جار قسەکانیان پێ بڕی و درووشمیان بە دژی داوە.

 ناڕەزایەتی و درووشم دانی خەڵکی ئامادەبوو بە ڕادەیەک بوو کە ڕوحانی ناچار دەنگی هەڵبڕی و گوتی :”خۆ گوێم نادەنێ، هەر قسەکانی خۆتان دووپات دەکەنەوە، هەر دروشم دەدەن خۆ بەو دروشمانە هیچ چارەسەر نابێ”.

هەروەها بەشێک لە خەڵکی کرماشان پلاکاردگەلێکیان لەدەست دابوو کە بە دژی ڕوحانی و بەرجام، درووشمی لەسەر نووسرابوو.

بەشێک لە درووشمەکان بریتی بوون بە لە “بەرجامی چی نان نیە بخۆییم”، “بەخێربێی بۆ بێکارترین پارێزگا”.

خەڵکی ناڕازیی ئامادەبوو لە ستادیۆمی ئازادیی کرماشان، بەدانەوەی درووشمی جۆراوجۆری ناڕازییانە لەمەڕ بێکاری، هەژار و جیاوازی و هەڵاواردن، چەندین جار قسەکانیان بە ڕوحانی بڕی.

لە هەمان کاتدا هەروەک پێشتر لە هەواڵەکانی ڕٶژی کورددا هاتبوو، بەپێی بانگەوازیی چالاکانی کوردی یارسان، ئەمڕۆ و لە کاتی هاتنی ڕوحانی بۆ کرماشان، سێ کەس لە چالاکانی یارسان بە ناوەکانی، “سیاوەش حەیاتی، سەید ئەمین عەباسی و نەوشاد تاهیری” بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە هەڵاواردن و زۆرداری لەسەر یارسانەکان و بەناڕاست دەرچوونی بەڵێنییەکانی ڕوحانی و لاریجانی، لێوی خۆیان دووری.

جیاواز لەگەڵ سەفەری ڕوحانی بۆ پارێزگای ورمێ و پێشوازی کران لە ڕوحانی و دواتر واژۆی سەد کەس کە خۆیان بە چالاکی مەدەنی ناساندبوو ودەست خۆشیان لە قسەکانی ڕوحانی لە مهاباد کردبوو،  لە کرماشان ڕوحانی مایەپووچ دەرچو و تەنانەت نەیتوانی قسەکانیشی بکات.

ئەو پێشوازی سارد و ناڕەزاییانە کە لە ڕوحانی لە کرماشان کرا لە حاڵێکدایە کە ڕژیم بۆ ڕاکێشانی سەرنجی خەڵک چەندین ڕێ و ڕەسمی هەڵپەڕکێ و زووڕنا لێدان و چۆپی کێشانی وەڕێخستبوو و هەروەها هەڕەشە لە دێهیارەکان کرابوو کە دەبێ خەڵک بەشدار ببن و ڕژیم تێچوو و بوودجەیەکی زۆری بۆ ڕاکێشانی خەڵک ببۆ پێشوازیی ڕوحانی تەرخان کردبوو.

kirmashan-nan-niye-bixoyn

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکودتا کاتییەکەی تورکیەو، چەند وتەیەک
بابەتی دواتر٣ چالاکی کورد یارسان لە کاتی سەفەری ڕوحانی بۆ کرماشان، لێوی خۆیان دووری
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان