کۆشکی سپی لە هەمبەر پشتیوانیی کردن لە تێرۆریست هوشداری بە ئێراندا

0
996

ڕۆژی کورد: لێدوانی ڕاشکاوانەی حەسەن نەسروڵڵا، ڕێبەری حیزبوڵڵای لوبنان لە یەکێک لە وتاردانەکانیدا لەمەڕ دابین کرانی مادی و لۆجستیکی ئەو ڕێکخراوەیە لە لایەن ڕژیمی ئێران، کاردانەوەی کۆشکی سپی لێکەوتەوە.

وتەبێژی کۆشکی سپی لە وڵامی پرسیاری یەکێک لە ڕاگەیەندنەکاندا سەبارەت بە لێدوانی ئەم دواییانەی حەسەن نەسرووڵڵادا گوتی: “ئێمە دەزانین ئێران پشتیوانیی لە ترۆریست وبەتایبەتی لە حێزبوڵڵای لوبنان دەکات، ئەمەش وا دەکات ئێمە دەستمان ئاوەڵا بێت بۆ سەپاندنی سەخترین گەمارۆکان بە سەر ئێراندا.

ئەو قسانەی حەسەن نەسروڵڵا لە دوای ئەوە هات کە حیسابە بانکییەکانی ئەم ڕێکخراوە لە لوبنان بلۆکە کرا.

نەسرووڵلا بە ئاشکرا ڕایگەیاند کە ئەم گەمارۆیانە کە بە پشتیوانیی ئێران ئەم گەمارۆیانە هیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆی لە سەر ئەوان نابێت.

ئێریک شولتز لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بە ئامەژە بەوەی کە حکومەتی ئێران خوازیاری ئەوەیە دەستی بە بازاڕە  گەوەرەکانی جیهان رابگات وتی: ئەکتەرە چالاکەکانی بازاڕە گەوەرەگان چاوەدێریی  هەڵس و کەوتەکانی ئێران دەکەن و ئەگەر ئێران لە پشتیوانیکردنی  ماڵیی لە تێرۆریسم و حیزبوڵڵا بەردەوام بێت ئەوا کاردانەوەیەکی باشی بۆ ئێران بەدواوا نابێت و ئەو وڵاتانە لێی دەتاکێنەوە و ئەوان نایانەوێت لەگەڵ وەها وڵاتێکدا هیچ پێوەندییەکی بازرگانییان هەبێت.

هەروەها ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە داوامان لە حکومەتی ئێران ئەوەیە کە لەم جۆرە کردەوانەی دەست هەڵبگرێ، چونگە ئەم کارانە هیچ قازانجێکی بۆ ئێران بە دواوا نابێت.

حێزبو ڵڵای لوبنان لە دەییەی 80ی زایینیدا دامەزراوە و حکومەتی ئیران پشتیوانێکی سەرەکیی ئەم Rێکخراوە تێرۆریستییە بووە و پێوندییەکی باشیشیان لەگەڵ تاراندا هەیە.

لە دوای ئەوەیکە ئەرتەشی ئیسرائیل لە ساڵی 2000 لە خاکی لوبنان چووە دەرەوە ئەم رێکخراوە تێرۆریستییە دەستی ئاوەڵاتر بوو بۆ چاڵاکییەکانی. لە ساڵی 2007دا شەرێکی قورس لە نیوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵادا رووی دا و ماوەی 37 ڕۆژی خایاند کە بە شەڕی تەمووز ناوی دەرکرد.

هەروەها لە دەستپێکی شەڕی ناوخۆیی سوورییەوە تا بە ئەمڕۆ چەکدارەکانی ئەم رێکخراوە تێرۆریستییە لەسەر داوای ئێران چونەتە ئەم وڵاتە و هاوکاریی  حکوومەتی بەشار ئەسەد دەکن و بەشێکی دیکەش لە چەکدارەکانیان هەنووکە لە عێراق دان.

جێگای ئاماژەیە حیزبوڵڵا لوبنان لە لیستەی تێرۆری وڵاتانی ئەمریکا، کانادا، ئیسرائیل و فەرانسەدایە. بەڵام حکومەتی بریتانیا تەنیاشانە چەکدارییەکەی بە تێروریس دەزانێت.

هەروەها لەدوای ئەوە کێشمەکێشە و ئاڵۆزییە لە هەمبەر پێوەندییەکانی ئێران و عەرەبستان لە چەند مانگی رابردوودا هاتە ئاراوە، یەکییەتیی وڵاتانی عەرەبی و شۆرای هاوکاریی خەلیجی فارسیش ئەم ریکخروایەن خستە ناو لێستەی ریکخرواە تێرۆریستییەکان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت