کورتە فیلمی “ئێسته کچێک نیشتمانی منه” له نووسین و ده‌رهێنه‌ری “ئیدریس مه‌حموودیان” له فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی وه‌نکۆڤێری کانادا به‌شداری ده‌کات. ئه‌م کورته فیلمه بۆ به‌شی کێبه‌رکێی فستیڤاڵه‌که هه‌ڵبژێردراوه و به ئه‌گه‌ری زۆر له فستیڤاڵه‌که‌دا خه‌ڵات بکرێت. کورته فیلمی ئێسته کچێک نیشتمانی منه دووهه‌مین کورته فیلمی ئیدریس مه‌حموودیانه که دژی شه‌ڕه و له سه‌ر سنووره‌کانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان به‌رهه‌م هاتووه.
ناوی فیلمه‌که له شیعرێکی “شێرکۆ بێکه‌س”ه‌وه وه‌گیراوه که بۆ هەڵهبجهی شه‌هید وتوویه‌تی. ئه‌م کورته فیلمه باسی په‌یوه‌ندییه‌کانی مرۆڤی دوور له شه‌ڕ ده‌کات.
ئیدریس مه‌حموودیان خه‌ڵکی شاری سه‌قزه و پێشتریش کورته فیلمی “بادباده‌ک” و به‌ڵگه فیلمی “تیله‌کۆی سه‌قز”ی دروست کردووه. کورته فیلمی بادباده‌ک له چه‌ندین فستیڤاڵ به‌شداری کردووه و خه‌ڵات کراوه. کورته فیلمی بادباده‌ک، باسی چه‌ند منداڵی گوندێک ده‌کات که به هۆی لێدانی ئامێری مۆسیقای “ساز ده‌هه‌نی”یه‌وه تووشی کیمیایی ده‌بن، ئه‌م ساز ده‌هه‌نیه له کاتی کیمیابارانی گونده‌که‌وه ماوه‌ته‌وه و هێشتا ژه‌هری پێوه‌یه.
له‌م کورته فیلمی ئێستە کچێک نیشتمانی منە ئەم هونه‌رمه‌ندانه “حامید دین محه‌مه‌دی، فه‌تاح مه‌ردانی، ئومید نیکڕۆ، موختار که‌ریمی، زانیار که‌ریمی و مێدیا خودایاری” ڕۆڵیان گێڕاوه.