ڕۆژی کورد: شایانی ئاماژەیە لە کۆڕێکدا کە رۆژی کورد تێیدا بەشدار بوو، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٤ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، سەنتەری فەێەنسی کوردی بۆ گەشەپیدانی پەروەردەو کلتور لە پاریس، بە هاوکاری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی باشوور لە فەڕانسە، سیمینارێکی بۆ نوسەرو ڕووناکبیر بەرزان فەرەج و نوسەرو ڕۆژنامە نوس بڕوا بەرزنجی سازکرد.
لەو سمینارەدا بۆ ماوەی دوو سەعات، ئەو دوو نوسەرە، لەگەڵ ئامادە بوانی کۆڕەکەدا گفتوو گۆیان کرد و ئەنجام درا لەسەر شارلی ئێبدۆ لە پاریس چی ڕویدا و هەروەها باسی تیرۆزرم و ئیسلامی سیاسی کرا.
لەمبارەوە ئەو دوو نووسەرە وەها پەیڤین: “كتێبه‌كه هه‌وڵدانه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌وه‌ی له پاریس روویدا چی بوو؟، ئایا وه‌ك هه‌ندێك ده‌ڵێن تیرۆری ئیسلامییه، یان وه‌ك ئیسلامییه‌كان ده‌ڵێن دووره له ئیسلام و ته‌نها كاری توندڕه‌وانی سه‌ر به رێكخراوی داعشه، هه‌روه‌ك شیكردنه‌وه‌ی كاریگهرییهكانێتی له‌سه‌ر عه‌لمانیه‌تی فه‌ڕه‌نسا و جالییه‌ی ئیسلامی له‌و وڵاته و وڵاتانی تری ئه‌وروپا”.
بڕوا بەرزەنجی گوتی: “بیرۆكه‌ی ئه‌م كتێبه له لایه‌ن به‌رزان فه‌ره‌ج و من، دوا به‌دوای كوشتاره‌كه‌ی شارلی هێبدۆ له دایك بووه، كتێبكهش له میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك و هه‌ندیك دیداره‌وه هه‌وڵێكه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ی له پاریس روویدا، بۆچی فه‌ره‌نسا له لایه‌ن مناڵه‌كانی خۆیه‌وه دڵڕه‌قانه هێرشی كرایه سه‌ر؟ وه‌ك هه‌مان دڵره‌قی له 13ی نۆڤه‌مبه‌ریشدا دووباره بۆوه”.
بڕوا به‌رزنجی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌ی پێگه و ژیان و مێژووی ره‌وه‌ندی ئیسلامی له فه‌ڕه‌نسا ئه‌دات، له كه‌ش و پاشخانه ده‌كۆڵێته‌وه، كه تیایدا شه‌یف و سه‌عید كواشی و كولیبالی وانه‌ی تیرۆری تێدا فێر بوون”.
رۆژی 7/1/2015، له پاریسی پایه‌ختی فه‌ڕه‌نسا، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی توندڕه‌وی ئیسلامی هێرشكرایه سه‌ر نوسینگه‌ی گۆڤاری شارلی هێبدۆ، كه له‌ئه‌نجامدا 11 كه‌س كوژران و چه‌ندین كه‌سی تریش بریندار بوون كه زۆرینه‌یان له‌رۆژنامه‌نووسانی گۆڤاره‌كه بوون.