Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات کۆنسێرتی نەوای تەنبوور لە بۆکان و مەهاباد بەرێوە دەچێ

کۆنسێرتی نەوای تەنبوور لە بۆکان و مەهاباد بەرێوە دەچێ

0
1103

رۆژی کورد
بڕیار وایە لە رۆژانی هەینی و شەممە کە دەکاتە 10 و 11 مانگی بانەمەڕ لە شارەکانی بۆکان و مەهاباد کۆنسێرتێکی گەورە بۆ موسیقای ئایینی یارسان بە ناوی (نەوای تەنبوور) بەرێوە بچێت.
لە کۆنسێرتەکەدا دوو مامۆستای بەناوبانگی مۆسیقای کوردی، مامۆستا عەلی ئەکبەر مورادی بە ئامێری تەنبوور (تەمیرە) و مامۆستا عەزیز کەنگەرلوو بە ئامێری زەرب بەشدار دەبن.

تەمیرە بە کۆنترین ئامێری زێهی دەناسرێ، مێژووی ئەو ئامێرە بۆ پێنج تا شەش هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە، بەڵام بە داخەوە لە موکریان و پارێزگای کوردستان ئەو ئامێرە چاک نەناسراوە و ئاوڕێکی ئەوتۆی لێ نەدراوەتەوە. هەر ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی مامۆستاعەلی ئەکبەری مورادی بە هاوکاری عەزیزی کەنگەرلوو بڕیار بدەن بۆ زیاتر ناساندنی ئەو ئامێرە تروورێکی کۆنسێرت لەم شارانە بەڕێوە بەرن بۆ ناساندن و پەرە پێدانی ئەو ئامێرە و مەقامەکانی کە بریتین لە ٧٢ مەقام.

کۆنسێرتەکە لەسەر مەقاماتی تەمیرە دەبێ و ماوەکەشی ٩٠ خولەکە.

عەلی ئەکبەر مورادی ( لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٦ هەتاوی لە گاوارەی سەر بە پارێزگای کرماشان) مەقام زان، ژەنیار و گۆرانیبێژی کوردە. عەلی ئەکبەر لە شەش ساڵییەوە دەستی دەوەتی ئامێری تەمیرە، لە خزمەت کەسانێکی وەک سەی وەلی حوسێنی وسەی مەحموودی عەلەوی وانەی تەمیرە فێر بووە. دواتر لە ساڵی ١٣٥٩ گرووپی تەمیرەی شەمسی دامەزراندووە و هەوڵێکی زۆری لە ناساندن و پەرە پێدانی ئەو ئامێرە داوە.  بە پێی گۆڤارێکی بریتانی بە نێوی ( signe line) مورادی یەکێکە لە باشترین ٥٠ کەسایەتیی ژەنیار لە جیھاندا.عەلی ئەکبەر لە زۆر فستیڤاڵی موسیقی جیهانیدا لە ئینگلستان و ئامریکا، بلژیک، کانادا، ئاڵمان و ئیسپانیا بەشدار بووە. لە گەڵ ھونەرمەندانێک وەکوو شارام نازری و کەیھان کەلھوڕھاوکاریی کردووە و ئەلبۆمی داوە.

عەزیز کەنگەرلوو ( لەدایکبووی ساڵی ١٣٦١ هەتاوی شاری بۆکان) ژەنیاری تۆمبەکە. لە تەمەنی دە ساڵانەوە دەستی دەوەتە ئەو ئامێرە و لە لای کەسانێکی وەک جەمشید کازمی، ڕەحمەت ئیبڕاهیمیان و فەربود یەدووڵاهی وانەی تومبەکی پێ گوتراوەتەوە، بە هاوکاری ئەنجومەنی موسیقی ئاوای کۆن لێکۆڵینەوەیەکیان کردووە لەسەر ڕیتم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەم زووانە بڵاو دەبێتەوە، کتێبێکی بۆ فێر بوونی ژەنینی ئامێری زەرب بە هاوکاری ئومید دەباغی نووسیوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوومامۆستایەکی کورد حوکمی ٦ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە
بابەتی دواتربانک ناوەندى ئێران زۆر بەتوندى ڕەخنەى لە دیوانى باڵاى ئەمریکا گرت

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان