Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران سێزدەهەمین کۆنفرانسی ئیسلامی: ئێران پشتیوانی تیرۆریزم لە وڵاتانی عەرەبیدا دەکات

سێزدەهەمین کۆنفرانسی ئیسلامی: ئێران پشتیوانی تیرۆریزم لە وڵاتانی عەرەبیدا دەکات

0
937

بەپێی هەواڵێک کە لە بەشی فارسی ماڵپەڕی ئەلعەرەبیەدا بلاو بۆتەوە، لە پێش نووسی بەیانیەی کۆتایی ١٣ هەمین کۆنفرانسی ئیسلامیدا کە لە ٣٧ لاپەڕەدا ئامادە کراوە و بڕیارە ڕۆژی هەینی داهاتوو بخوێندرێتەوە، کۆنفرانس داوا دەکات ئێران کۆتایی بە خۆتێهەڵقوتاندنەکانی خۆی لە کار و باری ناوخۆیی وڵاتانی دراوسێدا بهێنێت. ئەو کۆنفرانسە ڕۆژی پێنج شەممە واتا ٢٦ی خاکەلێوە، لە ئیستانبووڵی تورکیە دەست بە کارەکانی خۆی دەکات.

لە بەشێک لەو پێش نووسەدا باس لە ئێران کراوە و لە چەند خاڵدا لەمەڕ ئیران دواوە کە بە شێوەی خوارەوەیە:

  • – پێویستە پەیوەندی ئێران لەگەڵ دراوسێکانی لەسەر بنەمای پەیوەندیەکی دۆستانە و خۆ تێهەڵنەقوتاندن لە کار و باری ئەو وڵاتانە بێ. ئێران دەبێ مافی دەسەڵاتداری و سەربەخۆیی دراوسێکانی و چارەسەری کێشەکان تەنیا لە ڕێگای موزاکەرەو دانووستانەوە پشتگیری بکات.- کۆنفرانس، هێرش بردنە سەر دەستەی دیپلۆماتکاری سعوودی لە ئێران مەحکووم دەکات.
    – کۆنفرانس لیدوانە گێرەشێوێنەکانی ئێران لەمەڕ بەڕێوەبردنی سزا یاساییەکان بۆ کەسانی تاوانبار بە تاوانی تیرۆریستی لە پاشایەتی سعوودیدا شەرمەزار دەکات.

    – کۆنفرانس، خۆتێهەڵقوتاندنی ئێران لە کار و باری وڵاتانی ناوچە وەک بەحرەین و یەمەن، سووریە و سومالی و پشتیوانی ئەو وڵاتە لە تیرۆریزم، مەحکووم دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووزیاد بونى نرخى نەوت لە بازاڕەکان بە ر لە دانیشتنى ئۆپێک لە قەتەر
بابەتی دواتربزووتنەوەی خوێندکاری لە ئێران و کوردستانی خۆرهەڵاتدا/وتووێژ لەگەڵ کاردۆ ئەحمەدی

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان