یادی كۆماری كوردستان له‌ فه‌ڕانسه‌ به‌ڕێوه‌ چوو

0
1588

رۆژی هه‌ینی ٢ی ڕێبه‌ندان ، ٢٢ی ژانویه‌ له‌ بنكه‌ی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی باشوور له‌ فه‌ڕانسه‌ و به‌ به‌شداریی به‌شێك له‌ كه‌سایه‌تی و لایه‌نه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ڕێز له‌ یادی ٧٠ ساڵه‌ی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان گیرا،
سه‌ره‌تای ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ ڕێز گرتن له‌ یادی شه‌هیدانی كورد و كوردستان ده‌ستی پێكرد ، پاشان دارا ئه‌بووبه‌كر به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی باشوور له‌ فه‌ڕانسه‌ به‌خێر هاتنی به‌شدارنی كرد .
پاشان خوسره‌و عه‌بدوڵڵاهی نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌ فه‌ڕانسه‌ باسێكی كورتی له‌ سه‌ر كۆماری كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و كۆماره‌ پێشكه‌ش كرد ، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی رێبه‌ریی حدكا گوتی : ئاڵا ، پێشمه‌رگه‌ و سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ڕه‌قیب به‌رهه‌می كۆمار بوون و بۆ هه‌موو كوردێك بوونه‌وته‌ هێما و ڕه‌مز و كه‌سایه‌تیی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و ڕۆڵی ئه‌و له‌و كۆماره‌ دا جێگه‌ی ڕێز و یادی كردنه‌وه‌ن . خوسره‌وه‌ی عه‌بدوڵڵاهی له‌ كۆتاییدا هیوای یه‌كڕیزی و یه‌كگرتووی بۆ سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كانی كوردستان خواست
دواتر مه‌سعوود ڕه‌واندووست ئه‌ندامی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌ پێوه‌ندی به‌ كۆماری كوردستان باسێكی پێشكه‌ش كرد كه‌ تێیدا باسی له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی كۆماری كوردستان بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد كرد و ئاماژه‌ی به‌و هێما نه‌ته‌وه‌ییانه‌ كرد كه‌ له‌ كۆماره‌وه‌ بۆ گه‌لی كورد به‌جێماون ، ئه‌و ئەندامه‌ی رێبەریی حدك لە پەیامەکەی‌دا باسی لە سەمبول‌سازیی کۆماری کوردستان بۆ نەتەوەی کردو کردو لەو پێوەندی‌یەدا ئاماژەی بە ناوی پیرۆزی پێشمەرگە بۆ جەنگاوەرانی کورد‌و دانانی ئاڵای کوردستان‌و سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیبی وەک ئەو سەمبول‌و دەسکەوتانە کرد کە بەرهەمی کۆماری کوردستانن‌و تا ئەمڕۆش جێگەی رێز‌و شانازیی گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستانن.

yadi-komarikurdistan-ala
پاشان جه‌ماڵ پووركه‌ریم چالاكی سیاسی له‌ پێوه‌ندی به‌ باسی به‌شداربوانه‌وه‌ له‌ پێوه‌ندی به‌ كۆمار ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ناو هێنانی كۆماری كوردستان به‌ ناوی كۆماری مه‌هاباد هه‌ڵه‌یه‌ و دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌ و زۆر جار هه‌ندێ كه‌س به‌ ئامانجی تایبه‌تیی خۆیان و ته‌نیا بۆ بچووك نیشاندانی كۆماری كوردستان ئه‌و ده‌سته‌ واژه‌یه‌ به‌ كار دێنن ، جه‌ماڵ پووركه‌ریم هه‌روه‌ها به‌ نیشاندانی به‌ڵگه‌كانی سه‌رده‌می كۆماری كوردستان ئاماژه‌ی به‌و دا كه‌ ناوی ڕاستیی كۆمار ، ده‌وڵه‌تی جمهوریی كوردستان بووه‌ و ئه‌و ئاڵایه‌ی ئه‌مڕۆش به‌ ناوی ئاڵای سه‌رده‌می كۆمار ناوی ده‌بردرێ ، جیاوازی هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ ئاڵای ئه‌و كاتی كۆمار ، هه‌ڵبه‌ت هه‌ر ئه‌و سێ ڕه‌نگه‌ی تێدا به‌ كار هاتووه‌ به‌ڵام له‌ جیاتی ڕۆژه‌كه‌ی ناوه‌ڕاست ، لۆگۆ و ئارمی ئه‌و كاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌ ناوه‌ڕاست هه‌ڵكه‌وتووه‌ .

yadi-komarikurdistan-fredric-tisot
ڕۆژی كورد له‌ پێوه‌ندی به‌ یادی كۆمار و خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كۆماری كوردستان لێدوانێكی له‌ دوكتور فرێدریك تیسۆت سیاسه‌تمه‌دار و نوێنه‌ری پێشووی كۆنسولی فه‌ڕانسه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانی باشوور وه‌رگرت كه‌ له‌و لێدوانه‌ دا فرێدریك تیسۆت ئاماژه‌ی به‌ گه‌وره‌یی و ده‌ستكه‌وته‌كانی كۆمار دا .
هه‌روه‌ها ناوه‌ندی ڕۆژی كورد له‌و ڕێوڕه‌سمه‌ دا به‌ دانانی چه‌ندین وێنه‌ی مێژوویی له‌ سه‌ر كۆماری كوردستان و خستنه‌ به‌ دیدی به‌شدارن له‌و یاده‌ پیرۆزه‌ دا به‌شداری كرد .

yadi-komar-rojikurd
لە درێژەی رێوڕەسمەکەدا کورتە فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لە سەر کۆماری کوردستان لە ئامادەکردنی ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بڵاوکرایەوە .
پێویسته‌ بگوترێ له‌و یاده‌ دا تابڵۆیه‌كی گه‌وره‌ی هونه‌رمه‌ند ناسر قازی زاده‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌دی له‌ سه‌ر پارچه‌یه‌ كێشابۆوه‌ هه‌ڵواسرا و له‌ لایه‌ن به‌شدارانه‌وه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازی لێكرا .
لە کۆتایی رێوڕەسمەکەش‌دا بە ئێوارە خوانێک لە لایەن نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمەوە پێشوازی لە میوانەکان کرا.

yadi-komarikurdistan yadi-komar reklam-begrawnddddddd peshewaaaaa

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی بریتانی کوردەکان لە ئێران دا چالاکترن
بابەتی دواترلاوێكی روانسه‌ری له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و کوژرا

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.