ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان و کورد، ماڵپەڕی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی هه‌ینی، ١٤ ی جۆزه‌ردان هه‌یئه‌تێکی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان کردوە و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی ئەم حیزبه‌وه به سه‌رپه‌رستیی خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حدک، پێشوازییان لێ‌کراوە.
هەر بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، له‌و دانیشتنه‌دا، دوو لایەن ئاڵوگۆڕییەکانی ئه‌م دواییانه‌ی ناوچه و به تایبه‌ت له کوردستان‌و ئێران‌و ڕۆڵی ئێران له‌و هاوکێشانیانه‌دا هێناوەتە به‌رباس‌و دوو لایه‌ن ئاڵوگۆری بیروڕایان له‌سه‌ر کردوون.
کوردستان‌ی ڕۆژهەڵات و خەباتی مەدنی لە نێوخۆی وڵات‌و ئەرک‌و وەزیفەی حیزبەکان، تەوەریکی دیکەی باسەکانی ئەو کۆبوونەوەیه بووە.
باسکردن له‌وه‌ی که چۆن پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان‌دا ببێته ڕۆژه‌ڤ‌و سه‌رنجی بیروڕای گشتیی ناوچه‌و ناوه‌نده‌کانی بڕیار له جیهانی بۆلای ڕابکێشرێ؛ ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌کانی ئه‌و دانیشتنه بووە.
هەروەها دوو لایەن ڕه‌خنه‌یان له په‌ڕش‌و بڵاویی هێزه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و نه‌بوونی به‌رنامه‌و کاری هاوبه‌ش کردووەو وێڕای داننان به‌و بابه‌ته، باسیان له پێویستیی تێپه‌ڕین له‌و قۆناغه‌و گه‌ڕێکی نوێ له پێوه‌ندییه‌کانی نێوان حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کردووە.
شایانی باسە کە بەپێی هەواڵەکان، مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌ی ئێران و خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانیش بۆ جاری چەندەم لەگەڵ یەک دانیشتنیان هەبووە، ئاکام و ناوەرۆکی باسەکان و دانیشتنی نێوانیان بۆ ڕای گشتی بڵاو نەکراوەتەوە.
هەروەها پیویست بە ئاماژەیە کە بە پێی چەندین سەرچاوە کە نایانهەوێ ناویان ببردرێ، لە ئێستادا پەیوەندییەکی سەربازیی باش لە نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستان‌ی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشی شۆڕشگێڕانی کوردستان‌ی ئێران‌دا هەیە و کاری هاوبەش لە نێوانیان لە ئارا دایە.