نزیک بە ٧١ ساڵ لە تەمەن و دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مهاباد تێدەپەڕێ، نووسەر و لێکۆڵەران هەر کام بە پێی توانا و دەرفەتی خۆیان، شرۆڤەی لایەنگەلی جیاوازی ئەو کۆمارە ساوا بەڵام پڕ ئەزموونەیان کردووە و لەسەر دواون و هەر هەمووشیان کۆکن لەسەر ئەو خاڵە کە هێشتا لایەنی شاراوەی کۆماری کوردستان زۆر زیاترن لە لایەنگەلی باس لێوەکراوە.
یەکێک لە دوایین هەوڵەکان لەمبارەوە، پەرتووکێکە بە ناوی (حیزبی دێموکراتی کوردستان و پرسی قانوون)، نووسراوی، بەڕێز عومەر باڵەکی، چالاکی سیاسی و ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی کورد بۆ تاووتوێ کردنی ئامانج لە نووسرانی ئەو پەرتووکە و باس لەسەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی، وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێزیان ئەنجام داوە کە لێردا دەقی وتووێژەکە لەبەر دەستە.
ڕۆژی کورد: تا ئێستا کەم تا زۆر کۆماری کوردستان و حیزبی دێموکرات وەک بناغەدانەری ئەو کۆمارە لە لایەنگەلی جیاوازەوە، شرۆڤەیان بۆ کراوە، گرنگی شرۆڤە و باس کردنی پرسی یاسا، بۆ باس کردن و لەسەر نووسینی کتێبێک دەگەڕێتەوە بۆ چی؟ واتا هۆکاری نووسینی کتێبەکە لە لایەن بەڕێزتانەوە چیە؟
باڵەکی: نووسین و ئاماده کردنی ئه‌و کتێبه ڕه‌نگه یه‌ک هۆکاری نە بێ، به‌ڵام هۆکارێک کە لە هه‌مووان به‌لامه‌وه گرینگ‌تر بوو ئه‌وه‌یە که ئه‌و به‌شه شاراوه له مێژووی کار و تێکۆشانی حیزب دا که که‌متر ئاوری لێ دراوه‌ته‌وه و باسی لێ کراوه به‌رجه‌سته بکه‌م و خوێنه‌ری کورد وتامه‌زرۆی مێژووی حیزبی دێموکراتی پێ ئاشنا بکه‌م و له هه‌مان حاڵ دا ئه‌و ڕاستییه بەرجەستە بکرێتەوە که حیزبی دێموکراتی کوردستان له ڕۆژی دامه‌زرانیه‌وه بۆ حکومه‌ت داری و به‌ڕێوه‌به‌ری وڵات دامه‌زراوه. له مێژووی حیزب دا ده‌بینین له دامه‌زرانی حیزبه‌وه هه‌تا ڕاگه‌یاندنی کۆماری کوردستان وه‌ک پێکهاتەیەکی ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌ت‌داری، مه‌ودایه‌کی ئه‌وتۆ نییه و حیزبی دێموکرات له ڕێگای کۆماری کوردستانه‌وه ئیداره‌ی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌کا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کۆمه‌ڵێک بڕیار و ڕاسپارده و قانوون په‌سه‌ند ده‌کا کە بۆ ئه‌وده‌م گه‌لێک به سوود و جێگای ڕه‌زامه‌ندی کۆمه‌ڵگا بوون و چونکه حکومه‌تداری له ناوه‌رۆکی حیزبی دێموکرات دایە، ده‌بینین دوای ڕووخانی نیزامی پاشایه‌تی، حیزبی دێموکڕات که ئیداره‌ی به‌شی زۆری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی که‌وتبۆ سه‌رشان، که‌وته خۆ وبە ده‌رکردنی کۆمه‌ڵێک قانوون و به‌ڵگه و رڕێکخستنه‌وه‌ی ئیداری توانی کاروباری خه‌ڵک ڕایی بکا، بۆیه به پێویستم زانی ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه به ڕووی ئه‌و به‌شه له مێژووی حیزب دا بکه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م له بیر نه‌چێته‌وه و هه‌م له ڕێگای خه‌ڵکی به تواناتر، ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکرێ.
ڕۆژی کورد: ئەگەر دەکرێ باسێکمان لەسەر ناوەرۆکی پەرتووکەکە بکەن کە چەند بەشە و بابەتەکانی چی لە خۆ دەگرێ؟
باڵەکی: ناوه‌رۆکی کتێبه‌که بێجگه له پێشه‌کی مامۆستا عه‌بدوڵا حه‌سه‌نزاده، له سه‌رێک باسی له دوو قۆناغی جیاواز له ته‌مه‌نی حیزبی دێموکرات دا ده‌کا به کۆمه‌ڵێک ورده‌کاری و بابه‌تی جۆراو جۆر
ئـ: سه‌رده‌می کۆماری کوردستان
ب: سه‌رده‌می دوای رووخانی نیزامی پاشایه‌تی، که لەهه‌ر دوو سه‌رده‌م دا حیزبی دیموکرات به پێی به‌رپرسایه‌تی و بوونی ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌و ئه‌رکه که هه‌مان ده‌وڵه‌ت داری و به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته ده‌که‌وێته سه‌رشانی، هه‌ر بۆیه ڕێبەری حیزب له هه‌ردوو قۆناغ دا هه‌وڵ ده‌دا بە په‌سه‌ند کردنی کۆمه‌لێک قانوون له بابه‌تی جۆراوجۆر، پێوه‌ندی تاک له‌گه‌ڵ تاک له کۆمه‌لگادا و پێوندی تاک به ده‌سه‌ڵاته‌وه ڕێک بخات و نه‌زم و نیزامێک له بواره جۆراو جۆرکاندا به کۆمه‌لگا بدا.
ڕۆژی کورد: کاتێ کە هەواڵی نووسرانی پەرتووکەکە بڵاو بۆوە هەندێ کەس ڕەخبەیان لە وشەی (قانوون) دەگرت واتا دەڵێن دەبا یاسا با نەک قانوون، ئایا ئەوە نیشان دەدا کە زمانی ئەو پەرتووکە ڕەسەن یان کوردیەکی پەتی نیە؟
باڵەکی: وشه‌ی قانوون وه‌رگیراو له وشه‌ی یونانی canon یە که به مانای نه‌زم و ته‌ریب دان (ڕێک و پێکی) دێت بۆ هه‌ر بابه‌تێک که پێویستی به ڕێکخستن و نه‌زم و ته‌ریب هه‌بێ و له ئیستادا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆربه‌ی زۆری وڵاتان بۆ هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی که ڕێکخستنی په‌یوه‌ندیی ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک و هه‌روه‌ها ڕێکخستنی پێوه‌ندیی تاک له‌گه‌ڵ تاکی کۆمه‌لگادا ده‌کا له وشه‌ی قانوون که‌ڵک وه‌رده‌گرن و ئه‌گه‌ر پێمان وایه وشه‌ی “یاسا” کوردیه ئه‌وه درووست نییه، ئێمه به‌هه‌ڵه به جێگای قانوون به‌کاری دێنین چونکه هه‌م گشتگیرنه‌بووه و هه‌م خۆشمان له سه‌ری کۆک نین کە ئەوبابەتە باسێکی دیکەیە وبە پێویستی نازانم لێرەدا لەوەزیاتر شی بکەمەوە.
بێجگه له‌وه من ویستوومه ئه‌مانه‌تداری بپارێزم چونکه ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کتێبه‌که‌دا ناوه‌رۆکی سەرەکی پێک دێنن خۆیان به قانوون ناوێان هاتووه وه‌ک “قانوون سزادانی گشتی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان” ،”قانوونی سزادانی گشتی که له لایه‌ن حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سالی 1361 په‌سه‌ند کراوه” هەربۆیە پێم درووست نه‌بووه که‌بە جێگای وشەی قانوون، وشەی یاسا بەکاربهێنم.
ڕۆژی کورد: بەشێک لە مێژووی حیزبی دێموکراتی کوردستان دوای زێدەکرانی پاشکۆی(ئێران) بە ناوی حیزب، لەگەڵ حدکا یەکە، لەو بەشانەدا ئێوە چۆن باستان لە بەڵگە و مێژووی هاوبەشتان کردووە؟
باڵەکی: سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره پێویسته ئه‌وه ڕوون بکه‌مه‌وه که حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هه‌تا پێش له‌ت بوون، خاوه‌نی یه‌ک مێژوون ئەوی لە کتێبەکەدا هاتووە باس لە مێژووی حیزبی دیموکرات پێش لێک دابڕان دەکاو له ناوه‌رۆکی کتێبه‌که‌دا به‌ڵگه چۆن هاتوون، ده‌قاوده‌ق وه‌ک خۆی هاتۆته‌وه به‌رباس، چونکه ئه‌و مێژوویه، مێژووی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه که تێیدا به‌شدار بوون ومێژووی لایەنێک یان کەسانێک نییە بە تەنیا.
ڕۆژی کورد: وەک لە پێناسەیەک کە لە لاپەڕەی فەیسبووکیی خۆتان داتانناوە، سەرچاوەی سەرەکی ئەو پەرتووکەتان، ڕۆژنامەی کوردستانە، دەکرێ بفەرموون لە کام ساڵ تا کام ساڵ؟
باڵەکی: هه‌روه‌کی پێشتر باسم کرد، مه‌به‌ست ڕۆژنامەی کوردستان ـی سه‌رده‌می کۆماری کوردستانه که بنکه‌ی ژین زه‌حمه‌تی کۆکردنه‌وه و سه‌رله نۆی چاپ کردنه‌وه‌ی داوه و 93 ژماره‌ی له‌به‌ر ده‌ست داێه.
ڕۆژی کورد: لە کۆتاییدا ئەگەر قسەیەکتان هەیە، بفەرموون
باڵەکی: له کۆتای دا پێم باشه ئه‌وه دووپات بکه‌مه‌وه که مه‌به‌ستی من له نووسین و ئاماده کردنی ئه‌و کتێبه زیاتر ئه‌وه بوو که حیزبی دیموکرات لە وگۆشه نیگایه‌شه‌وه زیاتر بناسێندرێ و هانده‌رێکیش بێت بۆ ئه‌وه خه‌ڵکی ئاکادیمی لێکۆلینه‌وه و تۆیژێنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر مێژووی حیزب بکه‌ن و ئه‌و ڕاستیه ده‌ر بکه‌وه‌ێ که حێزبی دیموکرات له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چه‌ندە کاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر گه‌شه‌کردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و په‌ره ئه‌ستاندنی روحی قانوون پارێزی و له ئه‌نجام دانی ده‌رخستنی توانای به‌رێوه بردنی وڵات له هه‌موو بوارییه‌که‌وه.
بۆ بینینی كتێبی (حیزبی دێموکراتی کوردستان و پرسی قانوون) لێره كلیك بكه‌ن