Google search engine
ماڵەوە بەیاننامە پەیام جەژنی خاوەنکار، جەژنی ڕاپەڕین،سەرهەڵدان و خەبات بە دژی جەهل و تاریکی پیرۆز...

جەژنی خاوەنکار، جەژنی ڕاپەڕین،سەرهەڵدان و خەبات بە دژی جەهل و تاریکی پیرۆز بێت.

0
521

ئەمسال لە هەلومەرجێکدا جەژنی خاوەنکار پیرۆز دەکەین کە ڕاپەڕینێکی جەماوەری بە دژی ڕژیمی ئێران لە کوردستانەوە چەخماخەی لێدراوە و سەرتاسەری جۆغڕافیای سیاسی بە ناوی ئێرانی لە خۆ گرتووە.
گەلانی وەزاڵە هاتوو لە زوڵم و زۆرداریی داگیرکەری ئێرانی، بە ورە و ئیرادەی پۆڵایینەوە ڕژاونەتە سەر شەقام و دروشمی نەمان بۆ دیکتاتۆر و نەسرەوتن تا سەرکەوتن دەڵێنەوە.
ڕاپەڕین بە دژی زۆرداری بەشێکە لە فەلسەفەی ئایینی یاری و پێڕەوانی ئایینی یارسانی ئەرکدار دەکا تاکوو بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ تاریکی و داکۆکی لە ڕووناکی و لە ڕۆڵەکانی نیشتمان بە گشتی و شەهیدان و گیانبەختکردوان بە تایبەتی ، دژ بە داگیرکەری ئێرانی خەبات بکەن و بە هەموو تواناوە پێویست بەم ڕاپەڕینەوە بن.

دژایەتیکردنی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران لە گەڵ پێڕەوانی ئایینی یارسانی و نەتەوەی کورد بە گشتی، حاشاهەڵنەگرە و کەم نین ئەو کەسانەی تەنیا بە هۆی یارسانی بوونەوە ڕووبەڕووی زەبر و زەنگ و کوشتن و شکەنجە و زیندان و ئێعدام بوونەتەوە.

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و گیانبەختکردوانی ڕاپەڕینی نوێی گەلەکەمان، سڵاو دەنێرێ بۆ هویر و هزر و باوەڕ و ئیرادەی پۆڵایینی گەل لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی خاوەنکار لە پێڕەوانی ئایینی یاری دەکا.
لەم هەلومەرجە دا کە ڕاپەڕینێکی بەرفراوان بە شێوەیەکی سەرتاسەری بە دژی ڕژیمی داگیرکەری ئێرانی لە ئارا دایە و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هۆڤانەترین شێوەکان خەریکی سەرکوت و کوشتنی خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووە و کوردستانی غەرقی خوێن کردووە و سەدان ڕۆڵەی ئەم نیشتمانە گیانی پاکیان بەختی ڕێگەی ئازادی و سەربەخۆیی کورد و کوردستان کردووە، ڕێبەرانی ئایینیی یارسان بە هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی ڕایانگەیاندووە کە جەژنی کۆتایی خاوەنکار بەڕێوە نابەن.

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، وێڕای دەستخۆشی و سپاس و ڕێز، هەڵویستی ڕێبەرانی ئایینی یاری بەرز دەنرخێنێ.

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
١٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی
٤ی نوامبری ٢٠٢٢ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپەیامی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ گەلی ڕاپەڕيوی ڕۆژهەڵات
بابەتی دواترپەیامی پیرۆزبایی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دێموکراتی کوردستان

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان