Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئەگەری دەست بەسەرداگرتنی کەشتیەکانی ئەمریکا لە کەنداو لە لایەن ئیرانەوە هەیە

ئەگەری دەست بەسەرداگرتنی کەشتیەکانی ئەمریکا لە کەنداو لە لایەن ئیرانەوە هەیە

0
1177

ڕۆژی کورد: دادگای باڵای ئەمریکا، ماوەیەک بەر لە ئێستا دەستی بەسەر ٢ میلیارد دۆلار پارەی ئێرانی داگرت و ڕایگەیاند ئەو پارە بۆ قەرەبوونکردنەوەی خەسارەکانی قوربانیانی کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا تەرخان دەکرێت.

بە پێی  بڕیاری دادگای باڵای ئەمریکا، ئێران ناچار کراوە بۆ دوو بۆمب دانان لە مەقەڕی تفەنگدارە ئامریکاییەکان لە بەیرووت لە ساڵی ١٩٨٣ و هەروەها دانانی بۆمب لە بورجەکانی خوبەر لە سعوودیە لە ساڵی ١٩٩٦، بە کۆی گشتی بڕە پارەی ٢ میلیارد دۆلار بدات بە ١٣٠٠ ئەمریکایی خەسار دیتوو لەو دوو ڕووداوە.

دواتر دیوانی باڵای ئەمریکا سکالانامەی بانکی ناوەندیی کۆماری ئیسلامی ڕەد کردۆتەوە و لەوەبەدوا بنەماڵەی قوربانییەکانی ئەو ڕووداوانەی کە ئەمریکا دەڵێ ئێران دەوری تێاندا هەبووە، نزیکەی ٢ میلیارد قەرەبوو وەردەگرن وپشتڕاستیشی کردۆتەوە کە دادگاکانی ئەمریکا دەتوانن لە پێڕاگەیشتن و بەدواداچوون بۆ سکاڵا و داواکارییەکانی تاوانە تیرۆریستییەکان، لە دارایی دەست بەسەرداگیراوەکانی ئێران بۆ پێدانی تێهەڵێنانەوە و قەرەبوو، کەڵک وەربگرن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، کەیهانی شەریعەتمەداری، بابەتێکی بڵاو کردۆتەوە لەژێر ناونیشانی (دەست ەسەر داگرتنی کەشتیەئەمریکاییەکان لە کەنداوی فارس، وڵامێک بۆ چەتەگەریی ئەمریکا) دوای تاووتوێ کردنی پەیوەندییەکانی نیوان بەرپرسانی ئێران بە بەپرسیانی ئەمریکی و سکاڵا و گازندە و لە ئەنجامدا بێ وڵام مانەوەیان لەمبارەوە،

کەیهان دەنوسێ: ” دۆسیەی ئاڵووگؤری جیسۆن ڕەزائیان -سیخوڕێک لە جلی ڕۆژنامەوانیدا – لە بوو بە هۆی ئازاد بوونی یەک میلیارد و ٧٠٠ میلۆن دۆلاری ئێران، ئەوەی دەرخست کە ئەمریکاییەکان تەنیا لە زمانی هەڕەشەو زۆەرملی تێدەگەین.

دەست بەسەرداگرتنی یاسایی و بەپێی یاسا دادوەرییەکانی کەشتیە بازرگانییەکان و دارایی ئەمریکاییەکان لە کەنداوی فارس – جیا لە بایەخ و نرخی ئەو داراییانە- واشنگتۆن تێدەگەیێنێ کە بەپێچەوانەی بانگەشەکانی ئەوان، دەستی ئێران بە هیچ جۆرێک نەبەستراوە و دەتوانێ پەرچەکردار بنوێنێ، ئەو کارە دەبێتە هۆی ئەوەی کە سەرجەم داراییەکانی تری ئێران لە ئەمریکا بپارێزرێ و نەدزرێ و ڕێگا بۆ گەڕاندنەوەیان تەخت بکرێ. ئەو کردەوەیە بۆ ئێران دژوار نیە و تەنیا بڕوا و هیممەتی دەوێ.”

شایانی باسە کە ڕێکەوتی ٢٣ی ئۆکتۆبری ساڵی ١٩٨٣ی زایینی لە تەقینەوەیەک لە ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە بەیروت ٢٤١ سەربازی ئەمریکی و ٥٨ سەربازی فەڕانسەوی کوژران. بەشێک لەو سەربازە کوژراوە ئەمریکاییانە، هێزەکانی پارێزەری ئاشتی نێو نەتەوەیی بوون لە لبنان.

هەروەها لە ٢٥ی ژوئەنی ساڵی ١٩٩٦ی زایینی و بە هۆی تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب تێدا داندراو لە پایەگای هێزەکانی ئەمریکا لە شای  خوبەری عەرەبستان، ١٩ سەربازیئەمریکایی کوژران و نزیک بە ٤٠٠ کەسیش بریندار بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوو٣٠ جۆر کەلوپەل و پێداویستیی ڕۆژانەی خەڵکی ئیران گرانتر بوون
بابەتی دواترکورد و شۆرشی ١٩٧٩ لە ئێران- بەشی شەشەم

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان