Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات کامیاران: گەنجێکی کورد پارەی بزربووی دوو گەشتیاری تایلەندی بۆگەڕاندنەوە

کامیاران: گەنجێکی کورد پارەی بزربووی دوو گەشتیاری تایلەندی بۆگەڕاندنەوە

0
2446

ڕۆژی کورد: هاووڵاتییەکی کامیارانی، دوای بینینەوەی پووڵی بزربووی دوو توریستی تایلەندی لە ناوچەی پاڵنگان، پووڵەکەی بۆ گەڕاندنەوە و بەو کارەی دڵخۆشیەکی زۆری بە گەشتیارەکان بەخشی.

 بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە باژێڕی کامیاران، گەنجێکی کوردی ئەو ناوچەیە کە ئەندامی بنەماڵەی لوتفوڵاهی ـیە، دوای ئەوەی کە جانتایەکی دوو گەشتیاری تایلەندی لە ناوچەی گەشتیاریی پاڵنگان، بینیەوە، جانتاکەی بۆ خاوەنەکەی گەڕاندەوە. ئەو هەنگاوەی ئەو گەنجە کوردە، دڵخۆشییەکی بێ وێنەی لە لای گەشتیارەکان ساز کرد.

بڕە پارەی بزربوو بە پێی تمەنی ئێرانی ٣٠ ملیۆن تمەن بووە.

پاڵنگان له‌ گونده‌ خاوێن و ده‌س لێ نه‌دراوه‌کانی قه‌زای کامیاران له‌ پارێزگای کوردستانه‌‌ که‌ به‌ هۆی ڕووباره‌ که‌م وێنه‌کانی و شێوازی درووستکردنی خانووه‌کان و پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی به‌خێوکردنی ماسی به‌ به‌هه‌شتی شاراوه‌ و ماسۆله‌ی کوردستان له‌ نێو گه‌شتیاراندا ناسراوه‌.

پاڵنگان له‌ گونده‌کانی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ له‌ کامیاران یه‌ک له‌ جه‌مسه‌ره‌ به‌هێزه‌کانی گه‌شتیاری کوردستانه‌ که‌ له‌ ئه‌گه‌ری پلان و به‌رنامه‌ی گونجاو به‌ستێنی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ وه‌ک شوێنێکی به‌ناوبانگی جیهانی به‌ کۆمه‌ڵ گه‌شتیاران به‌ره‌و ئامێزی خۆی ڕاکێشێت.

ئه‌ه‌م گونده‌ که‌ له‌ زنجیره‌ چیاکانی زاگرۆس هه‌ڵکه‌وتووه‌، ده‌که‌وێته‌ 50 کیلۆمه‌تری ڕۆژئاوای کامیاران و له‌ ده‌ربه‌ندی ته‌نگیوه‌ر به‌ ڕووبارێک هه‌ر به‌م ناوه‌، ئه‌م گونده‌ی به‌ دوو به‌ش کردووه‌. ئه‌گه‌ر له‌ کامیاران به‌ره‌و ئه‌م گونده‌ به‌ڕێکه‌ون، چه‌ندین گوندی دیکه‌ به‌ چاو ده‌بینن که‌ هه‌ر یه‌ک تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه‌ و له‌ بواری گه‌شتیاریدا خاوه‌ن توانا و پێگه‌ی خۆیانن. ماویان، گه‌شکی، گازرخانی، بزوه‌ش، کاشته‌ر و وێزیده‌ر له‌و گوندانه‌ن که‌ له‌ سه‌ر ڕێگای پاڵنگان ڕاکێشیگه‌لی گه‌شتیارییان سرنجی هه‌ر که‌سێک بۆ لای خۆی ڕاده‌کێشێت.

 14881400_1180997428610682_438998211_o

14875418_1181002931943465_611821222_n

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسەرۆكوه‌زیرانى هەرێمی كوردستان بۆ كۆچی دواییی مامۆستا هێدی، پەیامێکی بڵاو کردەوە
بابەتی دواترعه‌بدوڵڵا حیجاب: لایەنەکان مەرج بۆ یەکتر دامەنێن و دیالۆگێکی هەمەلاگر و بەرفراوان دەست پێ بکەن
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان