جوانڕۆ: کەسێک بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراوە

0
1455

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە باژێری جوانڕۆ، ئەمشەو شەوی هەینی لەسەر شەممە 15ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، کەسێک بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراوە هەرچەند دەگوترێ خۆی کوشتووە.

کەسێک بە ناوی مەهدی کەریمی کە پێشتر لە بازاڕچەی جوانڕۆ چاویلکەفرۆشی هەبووە، ئەمشەو لە کۆڵانی ٧ی بەهار بە دەمانچە کوژراوە.

هەرچەند دەگوترێ ئەو کەسە خۆی کوشتووە بەڵام شێوەی کوژران و کات و شوێنەکەی گوماناویە و پێدەچێ مرۆڤکوژی بێت تا خۆکوژی.

 ئێستا تەرمی مەهدی کەریمی لە نەخۆشخانەی شاری جوانڕۆیە  ڕاگیراوە.

تا ئێستا هۆکاری خۆکوژی یان کوژرانی ئەو کەسە ناڕوونە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت