Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران جووڵەی هیزەکانی ڕژیم لە کوردستان هەر دێ و بەرینتر دەبێتەوە/شنۆ، ژاوەرۆ، ڕەبەت

جووڵەی هیزەکانی ڕژیم لە کوردستان هەر دێ و بەرینتر دەبێتەوە/شنۆ، ژاوەرۆ، ڕەبەت

0
956

دوای شەڕی قەرەسەقەل و کوژرانی زیاتر لە ٢٥ کەس لە جاش و پاسدارەکانی ڕژیم، کوردستان بە تەواوی میلیتاریزە کراوە و هێزەکانی ڕژیم بە بەردەوامی و بە چەکی قورس جێ گۆڕکێ دەکەن.

ڕۆژی کورد:  بە هەواڵی گەیشتوو لە شاری شنۆ، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، نزیک بە ١١ ماشێن جاش و پاسدار، لە حاڵێکدا کە جاشەکان دەمامکی ڕەشیان لەسەر و چاو دابووە و خۆیان داپۆشیوە بەرەو کێلەشین ڕۆیشتوون
دەگوترێ نیو کاتژمێر دوای جاشەکان ئەژمارێکی بەرچاو کاتیۆشاش ڕۆیشتووە و هەروەها خۆمپارە هاوێژیشیان پێ ىووە.

لەلایەکی ترەوە بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ له‌ گوندی سه‌رهۆیه‌ی ژاوه‌رۆ، ڕژیم هێزێكی زۆری به‌ چه‌ك و چۆڵی قورسه‌وه‌ دامه‌زراندووه‌ و بۆ ماوه‌ی شه‌وێكیش به‌رقی دێهاته‌كه‌یان بڕیوە  و به‌ خه‌لكی گونده‌كه‌شیان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك  تا ئاگاداركردنه‌ه‌ی داهاتوو مافی چوون بۆ  مووچه‌ و مه‌زراكانیان  نیە  و سێ ڕۆژه‌ خه‌ڵك له‌ ئاوایی نه‌چوونه‌ ده‌ر.

لە شاری رەبەتیشەوە هەواڵاکان باس لە ساز کرانی پایەگایەک پایگایەکی کۆن کە لە بواری جوغرافیاییەوە لە  بەرزترین شوێنی ناۆچە  بە ناوی کەوتەڕەش ڵە نێوان گۆندەکانی لیلانێ ،شاڵگە، قامیشە باریکایە، گۆڵێ هەڵکەوتووە و بەسەر هەموو ناوچەی ڕەبەتدا زاڵە، لە ئیستادا لە لایەن ڕژیمەوە نوێژەن دەکرێتەوە.

کەوتەڕەش پێشتر پایگای ڕژیم بووە بەڵام  ساڵی 1374ی هەتاوی چۆڵ کراوە بەڵام هەنووکە کاری نوێژەن کردنەوە و ئاوەدان کردنەوەی دەستی پێکردۆتەوە.

شایانی ئاماژەیە کە زۆربەی هێزەکانی پایەگای کەوتەڕەش، خەلکی شارەکانی سایین قەڵا و تیکابن.

tooooppppp henani-topppp

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووناوی کوژراوێکی تری سپای تیرۆریستیی پاسداران لە شەڕی قەرەسەقەل ئاشکرا بوو
بابەتی دواتردوای ٢ حەوتوو هێشتاش ئاگر لە جەستەی قەرەسەقەل هەڵدەستێ و ڕژیم کەمتەرخەمە/لێدوان
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان