Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان ژنێکی کوردی ئێزیدی ئەشکەنجەکەرە داعشیەکەی خۆی لە ئاڵمان بینیەوە

ژنێکی کوردی ئێزیدی ئەشکەنجەکەرە داعشیەکەی خۆی لە ئاڵمان بینیەوە

0
985

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی سپۆتنیکی ڕووسیە، ژنە کوردێکی ئێزیدی تەمەن ٣٠ ساڵان کە بۆ دەرمان هێنراوەتە وڵاتی ئاڵمان، ئەو پیاوە ئەشکەنجەکەرەی بینییەوە کە لە کاتی دەستبەسەرکارن و بە دیل گیرانی لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ئەشكەنجەی دابوو.

ئەو ژنە کوردە ئێزیدیە لە کاتی بوونی لە وڵاتی ئاڵمان ئەو ئەشکەنجەکەرە دەناسێتەوە و دەبینێ کە ئەو پیاوە وڕای ژنەکەی هاتووە بۆ وڵاتی ئاڵمان و داوای پەنابەری کردووە.

کابرای داعشی بۆ ماوەی ٤ مانگی تەواو لە ناوچەکانی بەردەستی داعش ئەو ژنە کوردە ئێزیدیەی وەک کۆیلە گرتووە و ئەشکەنجەی داوە.

ئەبوشەجاع دنایی، یەکێ لە چالاکانی ناسراو لە بواری ڕزگار کردنی کوردانی ئێزیدی لە چنگ ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بە هەواڵدەریی سپۆتنیکی ڕووسیەی ڕاگەیاندووە کە ئەو ژنە کوردە ئێزیدیە، لە بازاڕێک لە ناوچەی “بادن”ـی ئاڵمان ئەو کەسە داعشیەی ناسیوەتەوە.

دنایی گوتووشیەتی: “ئەو ژنە ئێزیدیە سکاڵای لە لای پۆلیسی ئاڵمان لە شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆی تۆمار کردووە و دوای ئەوە کەسە داحشیەکە ڕایکردووە و پێدەچێ ئێستا لە سووریە بێت.

بەڵگەکان سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن کە هاوکات لەگەڵ هاتنی بە پۆلی پەنابەران بۆ وڵاتانی ئوروپایی لە ساڵی ڕابردوودا، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و ڕژیمی تارانیش، پۆلێکی بەرچاو لە جەماوەری خۆیان لە ناو ئەو شەپۆلە بەرینەدا ڕەوانەی وڵاتانی ئوروپایی کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوو٢٣ دووکاندار و بازاڕیی سەقز بە هۆی بەشداری لە مانگرتنی گشتیی ٢٢ی پووشپەڕ، سزا دران
بابەتی دواتروتووێژی تایبەتیی ڕۆژی کورد لەگەڵ هونەرمەندی نیگارکێشی سێ ڕەهەندی، تاهیر قەرەخان
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان