زیاتر لە ٤۰۰هکتار لە دارستانەکانی گیلانی غەرب لە ئاگری نەیارانی ژینگە کوردستان سۆتا

0
625

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان،ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان بەردەوامە و هاوکات زیاتر لە ۱۰ ناوچەی جیاواز لە خۆرهەڵاتی کوردستان ئاگری تێبەردراوە.

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ۳۱ی پۆشپەری ۲۷۱٦ی کوردی لە پارێزگای کرماشان ئاگر لە دارستانەکانی بان سیران چۆپانکارە و مەنتەقەیحیدریە لە ناوچەی گیلان غەرب بەردرا و کە بۆ ماوەیەکی زۆر کەم رووبەرێکی یەکجار زۆر لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی گرتەوەو،خەسارێکی ژینگەی بەرچاو بەر دارستانەکان و گیانەلەبەرانی ئەو ناوچە کەوت.

یەکێ لە هاوەڵاتیانی ناوچەی گیلانی رۆژئاوا بە ژینگەوانی راگەیاند ئەم ئاگرکەوتنەوە سەر لە بەیانی ئەمرۆ تاکوو ئێستا هەر بەردەوامە و بە وتەی شایەت حاڵانی ناوچە سات بە سات روو لە زیاد بوونەوە،تا ئێستا جگە لە خەڵکی ناوچەکە نەبێت کە بە شێوەیەکی بەرچاو کە کۆژانەوەی ئاگرکەوتنەوەکە بەشدارییان کردووە،ناوندەکانی حکومەت لەو بارەوە کەمتر خەمییان کردووە، کەمتەرین بەشدارییان کردووە

ئەو هاوەڵاتیە کوردە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ رایگەیاند کە تا ئێستا زیاتر لە ٤۰۰هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی سۆتاوە و زەرەروو زیانێکی بەرچاو بە سرووشتی ناوچەکە و بە دەیان ئاژڵ و باڵندە بە هۆی ئەو ئاگرکەوتنەوە لە ناو چوون

شایانی باسە ئەمرۆ یەکێ لە رۆژ ئاگرینی دارستانەکانی کوردستان کە هاوکات لە شارەکانی مەریوان،پاوە،سنە،کرماشان چەندین شۆێنی جیاوازیتر بە شێوەیەکی گۆماناوی ئاگریان تێبەردرا و کە هاو شێوەی ئەم ئاگرکەوتنەوانە سێ رۆژ پێش ئێستا لە ناوچەی هەورامان لەلایەن هێزەکانی سەر بە حکومەتەوە بەرێوە چوو بوو.

بۆ بینینی وێنەکان لێرە کرتە بکە