باینگان،سەردەرە،دارستانەکانی ناوچەی پاوە دیسان کەوتنەوە بەر تەوژمی ئاگرکەوتنەوەکان

0
663

بەپێی هەواڵی راپۆرتی ماڵپەری ژینگەوان،دارستانەکانی پاوە یەکی پر ئاگرتەرین رۆژەکانی خۆیان تێپەر دەکەن رۆژانە لە چەند لاوە ئاگریان تێبەردەدرێت.

رۆژی پێج شەممە رێکەوتی ۳۱ی پۆشپەری ۲۷۱٦کوردی دارستانەکانی نزیک گوندی باینگانی سەر بە شاری پاوە لەلایەن نەیارانی ژینگەی کوردستانەوە ئاگریان تێبەردرا و کە تا کاتی بڵاو بوونەوە ئەم هەواڵە ئاگری دارستانەکانی ئەو ناوچە بەردەوامە،روو لە زیاد بوونە.

ئاگری دارستانەکانی ناوچەی پاوە بەو حاڵەتە کۆتایی نەهاتوو لە شووێنک بە ناوی سەردەرە کە یەکێ لە چڕتەرین دارستانەکانی ناوچەی هەورامان پێک دێنێ لەلایەن نەیارانی ژینگەی کوردستانەوە ئاگری تێبەردرا و بە وتەی شایەت حاڵانی ئەو ناوچە چەندین هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی سۆتاوە خەسارێکی بەر چاو بە ژینگە و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوتووە.

شایانی باسە کە سێ رۆژ پێش لە ناوچەی هەورامان و پاوە بە شێوەیەکی گۆماناوی ئاگر لە دارستانەکانی گوندەکانی نروێ،هێروێ،باینگان،شەرەکان،شاخی شاهۆ بەردرا،کە بەشێکی بەر چاوی بە هۆی مانووری هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران روویداوە.

زۆربەی خەڵکی ناوچەی پاوە و هەورامان لە باوەردان کە ئاگرتێبەردانەکانی ئەو ناوچە لەلایەن هێزەکانی سەر سپاوە بەرێوە دەچێت،لەو بەرەوە چەندین جار بەپرسانی حکومەت بە تایبەتی سپاە خۆیان رایاندگەیاندووە کە دارستان و سرووشتی ناوچەکە بووەتە جێگای هێزەکانی نەیاری ئێران بە شێوەی ئاشکرا لەلایەن هێزەکانی خۆیانەوە ئاگر لە سرووشت و دارستانەکانی ناوچەکە بەردەدەن.

photo_2016-07-21_16-20-39 photo_2016-07-21_16-20-51 photo_2016-07-21_16-20-54 photo_2016-07-21_16-21-48 photo_2016-07-21_16-21-58