ژینۆسایدی ژینگە کوردستان لە ژێر تۆپبارانەکانی هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران

0
1417

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، هێزەکانی سپای دژە کوردی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ چەندمین جار شاخ و داخەکانی ناوچەی مەریوانی تۆپباران کردەوە.

ڕۆژی هەینی ۲۳ی رەزبەری ۲۷۱٦ی کوردی هێزەکانی سپای پاسداران لە پایەگای بێیەکەرە بە شێوەیەکی دەرەندانە شاخ “قەڵە بەرد”ی سەر بە شاری مەریوان تۆپباران کرد، بەو هۆیەوە خەسارێکی یەکجار زۆر لە دارستان و گیانلەبەرانی ئەو ناوچە درا.

بە وتەی شایەت حاڵان ئەم تۆپبارانە چەند کاتژمێر درێژەی کێشاوە، بە دەیان هێکتار لە چڕتەرین دارستانەکانی ناوچەی مەریوانی لە ژێر ئاگری تۆپ و کاتیۆشادا کرد بە خەڵووز.

بە وتەی یەکێ لە هاووڵاتیانی شاری مەریوان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بۆ ماوەیەکی چەندین کاتژمێری هێزەکانی سپا پێشیان بە خەڵکی ژینگەپارێزی ناوچەکە گرتووە نەیان هێشتووە کە ئاگری ناوچەکە بکۆژێنەوە، ئەم ئاگرکەوتنەوە تا ڕۆژی شەممە رێکەوتی ۲٤ی رەزبەر دێژەی کێشاوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم ئاگرکەوتنەوە لەلایەن ئەندامانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە کۆندەکانی چۆر، دری، نشکاش کۆنتڕۆڵ کراوە.

شایانی باسە لە ماوەی ساڵی رابردوودا هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە دەیان مانۆری نیزامییان بە بیانووی هەبوونی هێزەی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بەرێوە بردووە، کە لە ئاکامی ئەم مانۆرە نیزامییانە بە سەدان هێکتار لە دارستان و لێەوارەکانی کوردستانی لە ناو بردووە.

photo_2016-10-14_15-28-18 photo_2016-10-16_10-01-29 photo_2016-10-16_10-01-42 photo_2016-10-16_10-01-50