پیس بوونی ئاوی گۆندی سێوچ لە شاری بانە رۆژانە چەندین کەس رەوانەی نەخۆشخانەکان دەکات

0
587

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، پشت گۆێ خستن و دابین نەکردنی ئاوی پاک بۆ گۆندنیشنانی کوردستان روو لە زیاد بوونە و حکومەتیش لە ئاست ویست و داخۆازیەکانی خەڵک هیچ کارێکی بە کردەوە ناکات.

پیس بوونی ئاوی خۆاردنەوەی گۆندی (سیوچ)ی سەر بە شاری بانە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەندین هاووڵاتی ئەو گۆندەی رەوانەی نەخۆشخانە کردووە، بێدەنگی ناوندەکانی حکومەت لە ئاست ئەم مەسەلەدا بە شێوەیەکی بەر چاو دەبنێرت.

هەواڵنێری ماڵپەری ژینگەوان لە شاری بانە رایگەیاند، کێشەی پیس بوونی ئاوی گۆندی سیوچ تازە نییە و خەڵکی ئەم گۆندە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا سەرەرای کەمی ئاو دابین نەکردنی ئاوی پێویست بۆ خەڵکی گۆندەکە ئێستاش خەڵکی توشی چەندین نەخۆشی کردووە، رۆژانەچەندین کەس بە هۆی سک چوون، رشانەوەی لە رادەبەدەر، نەخۆشی کۆلیە رەوانەی نەخۆشحانەکان دەکرێن.

بە وتەی یەکێ لە هاووڵاتیانی گوندی سیوچ تێکەڵ بوونی فازڵاوی گۆندی سیوچ لەگەڵ ئاوی خواردنەوەی خەتەرێکی جدی بۆ سەر گیانی هاووڵاتیانی ئەو گۆندەیە و دەبێ چارەسەرێکی بە پەلەی بۆ بکرێت.

هەروەها رایگەیاند کە ساڵم نەبوونی ئاوی ئەو گۆندی سیوچ سەرەرای ئەوەی لە بواری تەندروستیەوە زیانێکی بەرچاویان لێکەوتووە لە بواری ئابووریشەوە لە سەر ژیان خەڵکی ئەو گۆندە تەسیری خراپی داناوە.

گۆندی سیوچ زیاتر لە ۱۰۰۰ نەفەر دانشتووی هەیە کە دوای سی و چەند ساڵی حکومەتی کۆماری ئیسلامی هێشتا ئاوی پاکی بۆ دابین نەکراوە، لە رۆژدا تەنیا دوو کاتژمێر ئاوی هەیە کە تەنیا بەشێکی کەم لەو گۆندە دەگرێتەوە بە شێکی بەر چاو لە خەڵکی ئەو گۆندە ئاوی بە دوایی ئاوی خوادندا سەرگەردانن.

ئەو هاووڵاتیە کوردە لە درێژەد وتی، کەمتر خەمی ناودەکانی حکومەت هۆکاری سەرەکی هۆکاری پیس بوونی ئاوی گوندی سیوچ لە سەرەوەی هەموویان ئیدارەی ئاو و شەبەکەی بێهداشتە کە بەسەریا ڕانەگێشتوون و چاودێری ناکەن و ئاوا گیانی خەڵکی بێ تاوان کەوتووەتە مەترسییەوە.

photo_2016-08-30_18-12-42