ئاگرتێبەردان لە لێرەوارەکانی کوردستان درێژەی هەیە

0
1224

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، سەرەرایی تێپەر بوونی دوو مانگ لە وەرزی پائیز و بارینی باران لە بەشێکی زۆر لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان هێشتا دارستان و لێرەوارەکانی نیشتمان ڕۆژانە لە کەمتەر خەمی ناوندەکانی حکومەتدا دەسووتێن.

ڕۆژی هەینی ١٩ی سەرماوزی ٢٧١٦ی کوردی بۆ چەندمین جار ئاگر لە لێرەوارەکانی پارکی گەشتیاری ئاویەر لە ناوچەی دۆڵ ئەسپان لە شاری سنە بەردرا.

لەم ئاگرکەتنەوەدا لە چەند کاتژمێری خایاند خەسارێکی قەرەبوو نکراوی لە سرووشتی ئەو ناوچەدا کە لەلایەن ژینگەپارێزانی شاری سنەوە کۆنتڕۆڵ کرا.

لە بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا ئەمە ٣٢هەمین حاڵەتی ئاگرکەتنەوەیە کە ئاویەری سنە روو دەدات.

هەر لەو پیوەندیەدا لە شاری پاوە بۆ چەندمین جار ئاگر لە دارستانەکانی گۆندی بۆروێ بەردرا، لەم حاڵەتەشدا کە چەند کاتژمێر درێژەی کێشا خەسارێکی بەرچاو لە گیان لەنەران و دارستانەکانی ئەو ناوچە درا.

photo_2016-12-10_00-39-53