کەمتر خەمی ناوندە پیوندیدارەکانی حکومەت، بە زبڵدان کردنی ژینگەیی کوردستان

0
972

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، سیرانگا، شوێنە گەشتیاریەکانی کوردستان بە دەست کەمتر خەمی ناوندە پیوندیدارەکانی حکومەتەوە دەناڵێنن، کەس وەڵامدەری ویست داخوازیەکانی خەڵک نییە.

ساڵانێکە کە ژینگەیی ناوچەی بانە بە دەست نەبوونی پلان و مکانیزمێکی کۆنجاوەوە دەناڵێنن، ناوندە پیوندیدارەکانی حکومەت لەو ناوچە هەر جۆرە کە بۆیان کراوە لە کاول کردنی ژینگەیی ئەو ناوچە خۆیان نەپاراست، کە دروست کردنی بەنداو هەڵکەندنی سەدان دارە بەروو لەو ناوچە یەکێ لە سەرەکیتەرین کاولکاریەکانی ناوندەکانی حکومەت بووە، ئێستاش نەبوونی شۆێنی کۆنجاو بۆ زبڵ پاشماوەکان لەو ناوچە ڕۆژ بە ڕۆژ خەڵکی ناوچەکە نگەرانتر دەکات.

یەکێ لە هاووڵاتیانی شاری بانە بە ژینگەوانی رایگەیاند، کە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە کە قەراغ جادەی سڵێمان بەگ بە تایبەت دەوروبەری قەبرستانی سڵێمان بەگ سەر بە شاری بانە بووەتە شوێنی رشتنی زبڵ و پاشماوەکان لە لایەن خەڵک ناوندەکانی حکومەتەوە بە تایبەت ئیدارەی شارەوانی ئەو شارە دیمەنێکی یەکجار ناشیرینی لە سڵێمان بەگ دروست کردووە.

ئەو هاووڵاتیە کوردە سەرەرایی کەمتر خەمی خەڵکی ناوچەکە باس لە بێندەنگی ناوندە پیوندیدارەکانی حکومەت دەکات، کە ناوندە پیوندیدارەکان سەرەرایی ئاگادار بوون لەم دۆخە بێدەنگییان هەڵبژاردووە، تا ئێستا هیچ کارێکیان لەو راستادا نەکردووە تەنانەت یەکجاریش بە هێزەکانی خۆیان یان خەڵکی ئەو ناوچە کە زبڵەکانیان لەوێ روو دەکەن تەزەکۆریان نەداوە.

ئەو هاووڵاتیە کوردە لە درێژەدا وتی نەبوونی پلان و رێ چارەیەکی گۆنجاو لەم ناوچە ئەم دیاردە ناشرینە بەرهەم هێناوە هەر ئەوەش خەسارێکی ژینگەیی یەکجار زۆری لە شۆێنە جیاجیاکانی ئەو شارە داوە.

photo_2016-10-16_14-31-08 photo_2016-10-16_14-31-18 photo_2016-10-16_14-31-26 photo_2016-10-16_14-31-35 photo_2016-10-16_14-31-43 photo_2016-10-16_14-31-52