بە خۆڵەمێش کردنی دارستانەکانی کوردستان دەرێژەی هەیە

0
906

بە پێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئاگرتێبەردان لە سرووشتی کوردستان رۆژ بە رۆژ روو لە زیاد بوونە، کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەت و بێدەنگی لە مەڕ ئەم ژینۆسایدە ژینگەیە رۆژانە بە دەیان هێکتار لە دارستان و دەیان ئاژڵ و باڵندەی بێ زمان دەکاتە قۆربانی.

رۆژی پێجشەممە ۱۱ی خەرمانانی ۲۷۱٦ی کوردی لە درێژەی کاولکاریەکانی ژینگەی نیشتمان لەلایەن نەیارانی سرووشتی کوردستانەوە چەندین ناوچەی جیاوازی ئاگریان تێبەردرا، کە بەدەیان هێکتار لە دارستانەکانی کوردستانی بە تەواوی لە ناو برد.

ئەو ناوچانەی کە لە رێکەوتی ۱۱ی خەرمانان لەلایەن دژمنانی ژینگەیی کوردستانەوە ئاگریان تێبەردراوە، بریتین لە، شاری بانە باغەکانی نزیک شاخی ئاربابا، شاری بۆکان پارکی کێوە رەش، پارێزگای لۆرستان لە نزیک پری زاڵ سەر بە شاری خۆرەم ئاوا، پارێزگای ورمێ گۆندی تپک نازلوو، شاری سەردەشت ناوچەی کەوەنە، بۆکان گۆندی کانی پنکە، شاری کامیاران شاخی زیویە، بانە گۆندی لە نزیک کۆنە رێوی.

لە ماوەی رابردوودا کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بە شێوەی گۆمانناوی ئاگر لە دارستان و لەوەرگەکانی کوردستان بەردەدرێت، ناوندەکانی حکومەت لە مەڕ کۆژانەوە یان کەمتر کردنەوەی ئاگرەکان هیچ کارێکی ئەوتوویان نەکردووە، خاڵی جیگای سەرەنج ئەوەیە کە لە بڵاو کردنەوە رێژەی سووتاندنی دارستانەکانی کوردستان و ئاماری ئاگرەکان خۆیان دەبوێرن.

شایانی باسە کە خەڵکی کوردستان لە سەرجم ناوچەکانی نیشتمان ڕۆڵێکی بەرچاویان بۆ کۆژانەوەی ئاگری دارستانەکان گێراوە، رۆژانە بە کەمتەرین ئمکاناتەوە بە شەو رۆژ بەرنگاری ئاگرەکان بوونەتەوە.