هێزەکانی سپای پاسداران دیسان ئاگریان لە دارستانەکانی کوردستان بەردا

0
1471

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، هێزەکانی سپای پاسداران لە سووتاندنی سرووشت و ژینگەیی کوردستان بەردەوامن، بۆ چەندمین جار ئاگریان لە دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردا.

رۆژی ۲٦ی خەرمانانی ۱۳۹٥هەتاوی بۆ چەندمین جار هێزەکانی سەر بە قەرارگای خاتەمەن ئەنبییا ئاگریان لە دارستانەکانی گۆندی حسین ئاوا سەر بە شاری سنە بەردا، کە لەم ئاگرتێبەردانە خەسارێکی یەکجار زۆر بە سرووشت و گیان لە بەرانی ناوچەکە گەشت.

بەوتەی شایەت حاڵان ئەم ئاگرە چەندین کاتژمێری خایاندووە بۆ ماوەیەکی زۆر لەلایەن هێزەکانی سپاوە پێش بە خەڵکی ناوچەکە کە بۆ کۆژانەوەی ئاگرەکە هاتە بوون گیراوە یانهێشتە بوو کە ئاگری ناوچەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

شایانی باسە کە لە ماوەی رابردوودا لەلایەن هێزەکانی سەر بە سپاوە ئاگر لە دەیان شوێنی جیاواز لە کوردستان بەردراوە، زۆربەی چالاکانی ژینگەپارێزی لەو باوەرەدان کە هۆکاری سەرکی سووتاندن کاول کردنی دارستانەکانی وەڵات هێزەکانی سپای پاسدارانن، کە رۆژانە بە رێوە بردنی مانۆری نیزامی تا دەکاتە ئەندامەکانی خۆیان کە شێوەی نەهێنی کار دەکەن ئاگر لە دارستانەکانی کوردستان بەردەدەن، کە زۆر جا بەرپرسانی رژیم خۆیان بە ئاشکرا ئەوەیان راگەیاندووە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم ئاگرکەوتنەوە لەلایەن خەڵکی ناوچەکە ژینگەپارێزانی وەحدەت و چالاکانی ژینگەپارێزی کامیاران و سنە پاش چەندین کاتژمێر بەربەرەکانێ کۆنتڕۆڵ کرا.photo_2016-09-17_00-09-42 photo_2016-09-17_00-19-04 photo_2016-09-17_02-05-53 photo_2016-09-17_02-06-08