سنە، ئاگرتێبەردان لە سرووشت و دارستانەکانی کوردستان درێژەی هەیە

0
927

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، بە هۆیی کەمتر خەمی ناوەندەکانی حکومەت، بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی ناوچەیی ژاوەروویی سنە لە ئاگردا سووتا.

رۆژی چوار شەممە ١٤ی رەزبەری ١٣٩٥ هەتاوی ئاگر لە دارستانەکانی گۆندی هەشەمێز لە ناوچەی ژاوەرووی سنە هەروەها ئاگر لە سرووشت و لێرەوارەکانی ناوچەیی تازاوا بەردرا.

بە وتەی شایەت حاڵان ئاگری دارستان و لێرەوارەکانی گۆندی هەشەمێز چەندین کاتژمێری خایاندووە، بە دەیان هێکتار لە لێرەوارەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی لە ئاگردا سووتاوە، زیانێکی بەر چاوی لە ژینگە و گیان لەبەرانی ئەو ناوچە داوە.

بە وتەی شایەت حاڵان سەرەرایی چەندین جار پیوەندی بە ناوەندی ئاگر کۆژێنە و ناوەندە سرووشتیەکانی شاری سنە کەس بە هانایی ئاگری ناوچەکەوە نەچووە، لە کۆتاییدا لەلایەن خەڵکی گۆندی هەشەمێز و ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزانی وەحدەت لە شاری سنە کۆنتڕۆڵ کراوە.

هەر لەو پیوەندیەدا لە ماوەی ١٠ ڕۆژی رابردوو لە شاری سەلاسی باوەجانی لەلایەن هێزەکانی سەر بە سپای پاسدارانەوە ئاگر لە دارستانەکانی شاخی دری بەردرا، لەم ئاگرتێبەردانەدا بە دەیان هێکتار لە درستانەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی لە ئاگردا سووتا و بە دەیان ئاژەڵ باڵندە بوونە قۆربانی، شایانی باسە کە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی رابردوودا ئەمە دووهەم حاڵەتی ئاگرتێبەردان لە شاخەکانی دری بوو کە جاری پێشوو زیاتر لە ٣ ڕۆژ ئاگری ناوچەکە بەردەوام بوو کە زیاتر لە ٣٠٠ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی لە تەواوی لە ناو بردووە.

photo_2016-10-06_13-14-21 photo_2016-10-06_13-14-33 photo_2016-10-06_13-14-27