شۆڕای شارەدێی دزەی مەرگەوەر، هەنگاوێکی ژینگەپارێزیی بەنرخی نا

0
673

بە بۆنەی ڕێ و ڕەسمی نەریتیی سێزدەبەدەر و بۆ پێشگرتن لە پیس بوونی ژینگە شۆڕای شارەدێی دزەی مەرگەورە، ڕۆژێک بەر لە سێزدەبەدەر نایلۆنی زبڵی بە خۆڕایی دابەش کرد.

ئەو نایلۆنە زبڵانە لە قوتابخانەی خەیام ـی دزە بڵاو کراوە.

شایانی ئاماژەیە کە ناوچەی مەرگەوەر یەکێک لە ناوچە گەشتیارییەکانی سەر بە شاری ورمێ یە کە خەڵکانێکی زۆر لە جەژنی سێزدەبەدەر و کاتە خۆشەکانی ساڵدا سەردانی دەکەن.

لەو ناوچانە دەکرێ ئاماژە بەو شوێنانە بکەین: بوزی سینا، داڵامپەڕ، دارستەناەکانی باوان، گەلی بنارو ….تاد.