بە تەمەنتەرین دارە بەروو کوردستان لە ئاگری دژمنانی نیشتمان سووتا

0
1343

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا بە شێوەیەکی کۆماناوی ئاگر لە دارستان و لێرەوارەکانی کوردستان بەردەدرێت، سەرەرای سووتاندی سەدان هێکتار لە دارستانەکانی کوردستان، بە سەدانی ئاژڵی جۆرواجۆر لەم ئاگرانەدا سووتاون.

رۆژی هەینی ۲٦ی خەرمانانی ۱۳۹٥هەتاوی کە بە شێوەیەکی بەر چاو گشت گیر لە ناوچەکانی کوردستان ئاگر لە دارستانەکانی کوردستان بەردرا، لەم ئاگرتێبەردانانە کە خەسارێکی قەرەبوو نەکراوی لە پیکەری سرووشتی نیشتمانەکەماندا.

یەکێ لەم ئاگرتێبەردانانە ئاگری دارستانەکانی گۆندی کاشتر لە ناوچەی کامیاران بوو کە زیاتر لە ۳هێکتار لە دارستانەکانی پشت قەبرستان و ناو قەبرستانی ئەو گۆندە بوو بە خەڵەمێش، خەسارێکی یەکجار زۆری لە ژینگە و گیان لەبەرانی ئەو شۆێنەدا.

یەکێ لە هاووڵاتیانی گۆندی کاشتر لە پیوندی لە ماڵپەری ژینگەوان رایگەیاند، لەو ئاگرتێبەردانانە چەندین دارە بەرووی تێدا بووە کە زیاتر لە ۱۰۰ ساڵ تەمەنیان بووە سووتاون، ئەو هاووڵاتیە کورد لە درێژەدا وتی یەکێ لەم دارە بەرووانە زیاتر لە ۷۰۰ساڵ تەمەن بووە کە بە تەواوی لە ئاگردا سووتاوە

جێگای ئاماژەیەکە ئاگرتێبەردان لەلایەن هێزەکانی سەر بەرژیمەوە رۆژانە بە سەدان هێکتار لە سرووشتی کوردستان دەکاتە ئامانج، کە لە نوێتەرین ئاگرتێبەردانی هێزەکانی سپا تۆپبارانەکان ناوچە سنۆریەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها ئاگری دارستانەکانی گۆندی حسین ئاوایی سەر بە شاری سنە کە لەلایەن هێزەکانی قەرارگایی خاتەمەن ئنبییای سپای پاسدارانەوە لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بەردرا.

شایانی باسە کە لە ئاگری دارستانەکانی حسین ئاوا کە خەڵکی ناوچەکە بۆ کۆژانەوەی ئاگرەکە روویان لەو شۆێنە کرد بوو لەلایەن هێزەکانی سپاوە پێشیان پێ گیراو، کە لە نێوان هێزەکانی سپا و خەڵکی ناوچەکەدا دەبێتە دەمەقاڵە و هێزەکانی رژیم چەندین جار بێ رێزی بە خەڵکی ناوچەکە دەکەن.photo_2016-09-17_19-08-54 photo_2016-09-17_19-08-59 photo_2016-09-17_19-09-18