چالاکیی ژینگەپارێزی لاوانی گوندی سەرهۆیە لە ناوچەی ژاوەرۆ

0
740

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، لاوانی گوندی سەرهۆیە لە هەڵمەتێکی ژینگە پارێزیدا سەرجەم ئەو گۆندەیان لە زبڵ و خاشاک پاک کردەوە.
ڕۆژی شەممە 28ی خاکەلێوەی 2716ی کوردی، لاوانی گوندی سەرهۆیەی سەر بە ژاوەرۆی مەریوان چالاکییەکی ژینگەیی لەو گوندە بەرێوە برد.
یەکێک لە لاوانی دانیشتووی سەرهوویە بە هەواڵنێری ماڵپەڕی ژینگەوانی راگەیاند کە لەم چالاکییەدا کە بە بەشداریی بەرچاوی خەڵکی گوند ئەنجام دراوە، زبڵ و خاشاکی ناو گوند و دەوروبەری کۆ کراونەتەوە.
ئەم چالاکییە لە درێژەی ئەو شەپۆلە ژینگەپارێزییە خۆڕسکانەی خەڵکی کوردستانە کە بە دروشمی پاراستنی ژینگە ، پاراستنی ژیانە ئەنجام ئەدرێن.

123 1234