بۆ جاری دووهەم لە نێوان خەڵکی ئاوایی بێڵوو و بەڕێوەبەرانی دروست کردنی پاڵاوگەی نەوت لە دەشتی بێڵوو هاتە ئاراوە

0
1290

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، سەر لە بەیانی رۆژی چوارشەممە، ١٨ رەشەمە٢٧١٦ی کوردی،بەرپرسانی پڕۆژەی دروستکردنی پاڵاوگەی نەوت لە دەشتی بێلوو لە نزیک زرێباری مەریوان کە بڕیار وابوو یەکەم رۆژی کارەکەیان بۆ دروستکردنی پاڵاوگەکە دەست پێ بکەن سەرجەم ئەو شۆێنەی کە پاڵاوگەکەی لێ دروست دەکرێت حەسار بکێشن، لە لایەن خەڵکی کۆندەکانی ئەو ناوچە بەتایبەت خەڵکی گۆندی بێلوو و چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری مەریوان پێشیان پێ گیرا.

هەواڵنێری ماڵپەری ژینگەوان لە شاری مەریوان رایگەیاند: سەر لە بەیانی ئەمرۆ کە بۆ جاری دووهەم کرێکاران و بەرێبەرانی ئەم پرۆژە بۆ دەست بەکار بوونی یەکجاری هاتەبوونە دەشتی بێڵوو شەڕ و تێکەڵ چوون هاتە ئاراوە.

هەروەها وتی: خەڵکی ئاوایی بێڵوو و گۆندەکانی دەرووبەری سەرەتا ویستیان کە بەبێ هیچ کێشەیەک بەرێبەران ئەو پرۆژە ئەو شۆێنە بە جێ بێڵن کە لەلایەن سەرپەرەستی ئەو پرۆژەوە بێ رێزی بە خەڵک ئەو شۆینە کراوە لە ئەنجامدا شەر پێکدا دان هاتووە ئاراوە، داویی ئەوەی کە پۆلیسی شاری مەریوان لەم کێشەدا بەشدار بووە، هەڵیان کۆتاوە سەر خەڵک سەرەرایی بێ رێزی بەڵک ئەو ناوچە ژمارەیەکیشیان بریندار کردووە.

هەواڵنێری ماڵپەری ژینگەوان لە درێژەدا وتی: بریاری دروست کردنی پاڵاوگە بە بڕیاری دادستانی گشتی پارێزگایی سنە هەروەها بەرپرسانی حکومەتی لە شاری مەریوان دراوە و بەرێبەری ئەم پاڵاوگە ئەمەی بە خەڵکی ئەو ناوچە راگەیاندووە.

جێگایی ئاماژەیە کە بەشێکی زۆری زەویەکانی شۆێنی دروست کردنی ئەو پاڵاوگە هی خەڵکی ئاوایی بێڵووە تا ئێستا هیچکام لەو کەسانە رازی بە فڕۆشتنی زەویەکانی خۆی نەبووە کە بەرپرسان بەبێ ئیزنی خاون زەویەکان دەستیان داوە دروست کردنی پاڵاوگە.

ئەنجۆمەنی سەوزی چیای شاری مەریوان لە بڵاو کراوەیەکدا، ئەم هەوڵەی بەرێبەران ئەو پاڵاوگەیە هەروەها ئەو کەسانەی کە ئیزنی دروست کردنی ئەم پاڵاوگەیانەدا بە نا قانوونی ناو بردووە، داوای لە خەڵکی ژینگەپارێزی شاری مەریوان کردووە کە بە نسبەت ئەم هەوڵەی ناوندەکانی حکومەتەوە بێدەنگ نەبن.