چالاکییەکی بەرینی ژینگەپارێزی لە گوندی تەوریوەر لە ناوچەی ژاوەرووی سنە

0
689

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، دانیشتوانی گوندی تەوریوەر، سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە، چالاکییەکی ژینگەپارێزییان بەڕێوەبرد.

ڕۆژی 3ی خالێوە خەڵکی گوندی تەوریوەر لە ناوچەی ژاوەرووی سنە لە هەڵمەتی خۆرسکدا و لە پێشوازی لە ساڵی نوێ سەر ئەو گوندەیان لە زبڵۆ خاشاک پاک کردەوە.
یەکێک لە بەشداربوانی ئەو چالاکییە لە گوندی تەوریوەر، بە هەواڵنێری ماڵپەڕی ژینگەوانی راگەیاند بەڕێوەچوونی ئەم چالاکییە ژینگەپارێزییەمان بە بونەی هاتنی ساڵی نوێ و پێشوازی لە کەسانەیە کە بۆ گەشتوو سیران روو دەکەنە ئەو ناوچە راگەیاندبوو.
ئەم هاووڵاتییە کوردە لە درێژەدا ئاماژەی دا وتی زۆربەی ئەو کەسانەی کە خەڵکی گوندی تەوریوەرن و دانیشتووی شاری سنەن بەبۆنەی رێوڕەسمی نەورۆزەوە گەڕابوونەوە زێدی خۆی و ئەو ڕۆژە لەم چالاکییە ژینگەپارێزییەدا بەشدارییان کردووە.

گوندی تەوریوەر یەک لەو گوندانەیە کە ساڵانە خەڵکانێکی زۆر رووی ڵێدەکاو یەکێ لە ناوچە گەشتیاریەکانی ناوچە سنە بە ئەژماردێت.