پێکەوە گرێدرانی هەشتی مارس و ژینگەپارێزی لە مەریوان

0
537

ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، چالاکییەکی ژینگەپارێزی بەڕێوەبرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بەبۆنەی 8ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنانەوە، چالاکییەکی ژینگەپارێزی بەڕێوەبرد.
ئەم چالاکییە بە هاوکاریی منداڵانی قوتابخانەی 13ی ئابان لە گوندی دەرەوان و بە هەوڵی کۆمیتەی فێرکاریی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بەڕێوەچووە.
لەم پێوندییەدا، رۆژی دووشەممە 17ی رەشەممەی 1394ی هەتاوی، خەڵکی ژینگەدۆستی کانی دیناری مەریوان چالاکییەکی ژینگەپارێزییان بەڕێوە برد.
چەند رۆژ پێش ئێستاش گرووپی هاوڕکابانی میحوەری ئەنجومەنی دووچەرخەسواری ئاشتیی مەریوان بەبۆنەی رۆژیی جیهانیی چاندنی نەمامەوە، مەودای مەریوان – زرێباریان تێپەڕاند و 200 داربەڕووی سەوزیان لە ژینگەی ئاگرتێبەردراوی مەریوان چاند.

photo_2016-03-09_00-31-30