پیسبوونی هەوا، داخرانی قوتابخانەکانی بەشێک لە کوردستانی لێ کەوتەوە

0
937

بەپێی هەواڵی ژینگەوان، قوتابخانە و ناوەندە پەروەردییەکانی کرماشان و ئیلام بەهۆی پسبوونی هەوا داخران.
ئەم راپۆرتە باس لەوە دەکات کە بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانی ئوستانداریی ئیلام رایگەیاندووە کە رۆژی یەکشەممە بەهۆی پیسبوونی کەش و هەوا، قوتابخانە و ناوەندە پروەردەییەکانی ئیلام بەتەواوەتی دادەخرێن.
هەر لەم پێوەندییەدا، بەڕێوەبەریی گشتی بەشی بەڕێوەبەریی قەیرانی ئوستانداریی کرماشان بەهۆی پیسبوونی کەش و هەوا قوتابخانە و زانکۆ و ناوەندە پەروەردەییەکانی داخراو راگەیاندووە.
پیسبوونی هەوا لەم چەند ساڵەی دواییدا بە یەکێ لە کێشە سەرەکییەکانی دانیشتوانی ئێران ناوبانگی دەرکردووە بەڵام ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەت هیچ پەرچەکردارێکیان لەو پێوەندییەدا نییە.
کارناسانی بواری ژینگە لەسەر ئەو باوەڕەن کە سیاسەتە دژە ژینگەییەکانی حکوومەت لە سەرەکیترین هۆکارەکانی پیسبوونی هەوا و تێکچوونی ژینگە هەژمار دەکردرێت.