هەڵمەتی هاوکاتی خاوێن کردنەوەی ژینگە و ڕووبار لە 120 گوندی مەریوان

0
589

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، ئیمڕۆ بەبۆنەی رۆژی جیهانیی رووبارەوە هەڵمەتێکی بەرینی خاوێن کردنەوەی ژینگە لە کوردستان بەڕێوەدەچێت.
ئەم هەڵمەتە ژینگەپارێزییە بەرینە لە 120 گوندی ناوچەی هەورامان و مەریوان هاوکات پێکەوە بەڕێوەدەچێت.
لەم چالاکییە بەرینەدا، هاووڵاتییانی کوردی ئەو گوندانە رووبارەکان بە تایبەتی و ژینگەی نیشتمان بە گشتی خاوێن دەکەنەوە.
هاووڵاتییانی کوردستان بە هەموو شێوەیەک لە چالاکیدان تا بە ژینگەیەکی خاوێن بەرەوپیری ساڵی نوێی کوردی بچن.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم چالاکییە بەرینەی خاوێنکردنەوەی رووبارەکان لە ناوچەی هەورامان و مەریوان، ساڵی پێشیش بەڕێوەچووبوو.
ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان ئەم چالاکییانەی بەڕێوەبردووە.