رێگری کرا لە چالاکی نەمام چاندنی ئەنجومەنی سەوزی چیا

0
634

بە پێی هەوالی ماڵپەری ژینگەوان،فەرمانداری مەریوان ئیزنی نەدا ئەنجومەنی سەوزی چیا  نەمام بچێنێ.

کۆمەڵێک لە مام وەستایانی مەریوان بیست و یەکی رەشەمێ سەردانی فەرمانداری مەریوانیان کردوە و داوایی دانی ئیزن بۆ چاندنی نەمامیان کردوە.، لە هەوڵ دا بوون لە لایە ئەنجومەنی سەوزی چیا لە چیایی ئیمام لە مەریوان نەمام بچێنن، بەڵام فەرمانداری مەریوان رەد کراوەتەوە کە لە سەر ناوی ئەنجومەنی سەوزی چیا ئەو چالاکیە ژینگەییە بەرێوە بچێت.

لە ئاکام دا زیاتر لە سەد ماموەستایی مەریوانی چوونە شاخەکانی ناوچەی ئیمام  و دەستیان کردوە بە نەمام چاندن. ئەوە لە کاتێک دابووە کە ئیزنیان پێ نەداون لە سەر ناوی ئەنجومەنی سەوزی چیا ئەو چالاکیە ئەنجام بدەن، بەڵام ماموەستایان چالاکیەکەیان ئەنجام داوە.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە لایەن دەزگا حکومەتیەکانی ئێرانەوە بە شێویەکی بەربڵاو هەۆڵ بە بۆ خراپ کردنی ناوی ئەنجۆمەنی چیا لە ناوچەی مەریوان دراوەن ،ئەوە لە کاتێک دایه کە ئەنجومەنی سەوزی چیا یەکێ لەچالاکترین ناوەندەکانی چالاک لە بەشی ژینگە یە و تا ئێستا چەندین خەڵاتی لە ئێران و لە دەرەوەی ئێران بۆ چالاکیەکانی وەدەست هێناوە.