مەترسی لەناوچوونی دارستانەکانی داربەڕوو لە کرماشان

0
677

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، لە درێژەی لەناوچوونی دارستانەکانی کوردستاندا، مەترسیی لەناوچوونی بەشێکی بەرچاو لە دارستانەکانی کرماشان هەست پێ دەکردرێت.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا رەوتی لەناوچوون و کاولبوونی ژینگە ودارستانەکانی کوردستان بەهۆی سیاسەتە دژە ژینگەییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە، توندتر بووەتەوە.
لەم پێوەندیەدا هەنووکە مەترسی جیدی لەسەر دارستانەکانی کرماشان و ئیلام هەست پێ دەکریەت.
ئاگرتێبەردانی دارستانەکان سەرەکیترین هۆکاری لەناوچوونی دارستانەکان لە کوردستان هەژمار دەکردرێت.
زۆربەی هاووڵاتییانی کوردستان لەسەر ئەو بڕوایەن کە حکوومەتی ئیسلامی لە پشتی ئەم ئاگرتێبەردان و لەناوچوونەی ژینگەی کوردستان دایه.