لە شاری بۆکان پەردە لە سەر کتێبی”سەحرا ژینگەی ئێمەیە” لادرا

0
943

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، کۆڕی پەردەلادانی کتێبی”سەحرا ژینگەی ئێمەیە” لە شاری بۆاکن بە هاوکاری ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی وەڵات، کۆری فێرکاری و فەرهەنگی ئەدەب بەرێوە چوو.

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ رێبەندانی ٢٧١٦ی کوردی، کتێبی سەحرا ژینگەی ئێمەیە لە وەرگێڕانی حسێن گوڵۆڵانی لە کتێبخانەی گشتی شاری بۆکان بە هاوکاری ئەنجومەنی ژینگە پارێزی وڵات بە بشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە خەڵکی ئەو شارە بەرێوە چووە.

ئەم رێورەسمە بە چەند خولەک بێدەنگی بۆ کۆڵبەرانی سەردەشت و مهاباد و شاخەوانانی بۆکان، کە بەهۆی هەرەسی ڕنوو گیانیان لە دەست دابوو هەروەها  دەستی پێکرد هەروەها لەلایەن مستەفا ئیلخانی زاد لە سەر مژاری”زمانی کوردی و ژینگە” پێکەش بە بشداران کرا.

لەم رێوەرەسمەدا حسێن گوڵۆڵانی وەرگێری کتێبی سەحرا ژینگەی ئێمەیە باسێکی لە سەر گرنگی ژینگە پێشکەش بە بشداران کرد کە لایەن بشدار بوانەوە پێشوازی لێکرا.

لە درێژەی ئەم رێورەسمەدا لەلایەن شاعێری ناسراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەمین گەردیگلانی چەند کۆپەلە شعرێک هەروەها باسێک لە سەر ئەم کتێبەی پێشکەش بە بشداران کرا، هەروەها لەلایەن حسێن شێربەگی باسێکی لە سەر ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی وەڵات و کار و چالاکییەکانی ئەو ئەنجۆمەنە پێشکەش بە بشداران کرد.

لە کۆتایی ئەم رێوەرەسمەدا کۆمەڵێک باس و بابەتی پیوندییدار بە ژینگە و شعر لەلایەن سمکۆ معروفی، سەلاح نساری، موحەممەد، ژاکا ئیسمائیل پوور خۆێندرایەوە.

This slideshow requires JavaScript.