هاوڕکابانی ئاشتیی مەریوان و چالاکییەکی ژینگەپارێزی

0
579

بەپێی راپۆرتی ژینگەوان، سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی 6ی خاکەلێوەی 1395ی هەتاوی، گرووپی هاوڕکوبونی میحوەریی ئەنجومەنی دووچەرخەسواریی ئاشتی، محوەری مەریوان، لەنجاوا، سەیرانگای جەنگەڵی و زیارەتیی مەلا یاقووبی شارۆچکەی کانی دیناریان بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کوردی تێپەڕاند .
ئەم چالاکییە بە پەیامی هاوڕکابی ئاشتی لەگەڵ نەورۆز و ژینگە بەڕێوەچووە.
لەم چالاکییەدا سەیرانگای ملایاقووبی و دەوروبەری بە ماوەی 3 کاتژمێر خاوێن کرایەوە.
هاوڕکابانی ئاشتی بەم شێوەیە دروشمی پاراستنی ژینگە پاراستنی ژیانەیان گەیاندە هاووڵاتییانی کورد و داوایان کرد کە لە پاراستنی ژینگەی نیشتمان ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان بدەن .