بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان ، ئەوڕۆ هەڵمەتی ژینگە پارێزی لە لایەن ئەنجومەنی سەبز ئەندیشانی جەوانی مەهابادەوە بەڕێوە چوو.
ڕۆژچوارشەممە ڕێکەوتی 11ی ڕەشەمە ئەنجۆمەنی سەوز بیرەکانی مەهاباد بە هاوکاری کۆمەڵێ لە رێکخراوە مەدەنیەکانی ناوچە مەهاباد چالاکییەکی بەرینی ژینگەپارێزیان بەرێوە برد،کە سەرجەم سیرانگا و شۆێنەگەشتیاریەکانی سەدی مەهابادیان لە زبڵۆخاشاک پاک کردەوە.
ئەم ئەنجومەنە رایگەیاندووە، بە ئەرکی سەر شانمان زانی کە سپاس و پێزانینی بێ کۆتایی خۆمان ئاڕاستەی ئەنجومەنهکان و خەڵکی شارەکەمان بکەین کە پاڵپشتی ئەو هەڵمەتە بوون که دهستکهوتی پتر له ۲۰۰ کیسه زبڵ،بە بێ هاوکاری خەڵک و ئەنجومەنەکان بەدی نەدەهات.هەروەها رایگەیاندووە سپاس و پێزانینی خۆمان دووپاتە دەکەینەوە و هەنگاوی هەموو ئەنجومەنەکان و کۆمەڵانی خەڵک بەرز دەنرخێنین.
هەروەها وتراوە، تکامان ههیه له ههموو هاوشاریانی بهڕێز له ڕۆژی سێزدهبهدهردا وریا بین ژینگهمان شپڕێو نهکهن.
شایانی باسە کە لەم چالاکیەدا هەموو ئەم رێکخراوانە بەشدارییان کردە بوو کە ئاماژە بە ناوەکانیان دەکرێ.
ئەنجومەنی شاخەوانی مەهاباد
ئەنجومەنی شاخەوانی ئاراز
گروپی ژینگە پارێزی زایەڵە
ئەنجومەنی عیلمی کشاوەرزی زانکۆی پەیامی نوور
باشگای ڕەزمی شێرزاد
ئەنجومەنی ژینگە پارێزی ژیانەوەی ژینگە
شارەوانی شاری مەهاباد