ئاگری دارستانەکانی ناوچەی پاوە دوای سێ هەر درێژەی هەیە

0
894

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئاگری دارستانەکانی ناوچەی پاوە بێی نایە ناو سێیەمین رۆژی خۆیەوە، ناوندەکانی پیوندیدار تا ئێستا هیچ هەوڵێکیان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگری ناوچەکە نەداوە.

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ۲۰ی خەرمانانی ۲۷۱٦ی کوردی لە ناوچە پاوە لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگر لە دارستانەکانی دشە بەردرا، دوای سێ رۆژی بەردەوام واتە ۲۳ی خەرمانان ئاگری دارستانەکانی ئەو ناوچە درێژەی هەیە.

بە وتەی شایەت حاڵان کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەت لە ئاست کۆژانەوەی ئاگری ناوچەکە یەکێ لە هۆکاری سەرکی زۆر بوونی ئاگری ناوچەکە بووە، ناوەندە پیوندیدارەکان تا ئێستا بۆ کۆژانەوەی ئاگرەکە هیچ کارێکیان نە کردووە.

یەکێ لە هاووڵاتیانی شاری پاوە بە ماڵپەری ژینگەوانی رایگەیاند، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا تا ئێستا هەر رۆژە ناوچەیەکی پاوە دەکرێتە ئامانج هەر رۆژە شایەتی سووتاندنی دەیان هێکتار لە دارستان ناوچە پاوە و هەورامانیین.

ئەو هاووڵاتیە کوردە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لە درێژەدا وتی زۆربەی هەرە زۆری ئاگرکەوتنەوەکانی ئەمساڵ لە ناوچەی هەورامان و پاوە مانۆرە نیزامیەکان و لەلایەن کەسانی سەر بە حکومەتەوە بەردەدرێتە دارستانەکانی ئەو ناوچە، هۆکاری سەرکی ئەو ئاگرتێبەردانانەی لەلایەن کەسانی سەر بە حکومەتەوە بوونی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکە راگەیاند.

جیگەی ئاماژەیە کە لە کاتی کۆژانەوەی ئاگری ناوچەکە ناسێح حسەینی، عرفان رەشیدی ئەندامی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا بە هۆی سووتانەوە بریندار بووە روانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کراون، کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە تەندرۆستی ئەو دوو هاووڵاتیە کوردە لە بەر دەستدا نییە.

شایانی باسە لە سەرەتایی ئاگرکەوتنەوەکە تا ئێستا خەڵکی ناوچەکە ئەندامانی ئەنجۆمەنی ژیوای شاری پاوە، ئەنجۆمەنی سەوزی چیا خەریکی کۆژانەوەی ئاگری ناوچەکەن.