لاوانی ئاوایی سلێن لە ناوچەی هەورامان بە چاندنی نەمام ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەیان بەرز راگرت

0
1353

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ڕۆژی ٢٦ی رەشەمەی ٢٧١٦ی کوردی لاوانی ئاوایی سلێن لە ناوچە هەورامان بە چاندنی کۆمەڵێکی بەرچاو نەمام لە شاخەکانی دەوروبەری ئەو گۆندە یادی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهیدیان بەرز راگرت.

لاوانی ئاوایی ئەم هەڵمەتەیان لە ژێر ناوی: هەڵەبجەمان لە بیر ناچیت” بەرێوە بردووە، هەر لە درێژەی ئەم چالاکیەدا سەرجەم ئاوایی سلێن لەلایەن بەشدارانەوە خاوێن کرایەوە.

کیمیابارانی ھەڵەبجەی شەهیدا لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ لەلایەن رژیمی بەعسی ئێراقەوە شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرا، کە زیاد لە ٥٠٠٠ ھاوڵاتی کوردی بێتاوانی پێکھاتوو لە ژن و مناڵ و گەنج شەھیدکران و زیاتر١٠٠٠٠یش بریندارکران، کە دوای تێپەر بوونی زیاتر لە دوو دەیە لە کیمابارانی ھەڵەبجە تا ئێستاش ئاسەواری کیمیاباران بەسەر بریندارانی ھاوڵاتیانی ھەڵەبجەوە ماوە.

This slideshow requires JavaScript.